ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەتڵەتیکۆ مەدرید لە گواستنەوەی گۆڵکاری لالیگا نزیک بووەتەوە

Yariga App

یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید نزیکە لە گواستنەوەی ئارتیم دۆڤیبیکی هێرشبەری جیرۆنا و گۆڵکاری وەرزی پێشووی لالیگا.

بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ، دۆڤیبیک لەگەڵ خاڵە کەسییەکانی خۆی لەگەڵ ئەتلەتی رێککەوتوون. هەروەها پێناچێت کێشەیەکی ئەوتۆ لە گواستنەوەکەیدا هەبێت چونکە تیمەکەی سیمۆنی ئامادەن لە بڕە پارەی سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی نزیک ببنەوە کە 40 ملیۆن یۆرۆ.

هێرشبەرە ئۆکرانییەکە دەبێتە جێگرەوەی ئەلڤارۆ مۆراتا کە ئەویش هاوینی ئەمساڵ ئیسپانیای جێهێشت و پەیوەندیکرد بە ئەیسی میلانەوە.

دۆڤیبیک بە 23 گۆڵ خەڵاتی پیچیچی بردەوە و گۆڵکاری یەکەمی لالیگا بوو لە وەرزی رابردوودا.

بابەتی زیاتر

Back to top button