ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یوڤێنتۆس سوورە لەسەر فرۆشتنی کیێزا

Yariga App

یانەی یوڤێنتۆس چاوەڕوانی ئۆفەرێک دەکات بۆ فرۆشتنی فێدیریکۆ کیێزای ئەستێرەی یانەکەیان.

هەرچەندە کیێزا گەڕاوەتەوە یوڤێنتۆس بەڵام سکای سپۆرت ئیتاڵیا دەڵێت، ئەو یاریزانە گەشتی ئەڵمانیا ناکات بۆ بەشداریکردن لە کامپی خۆ ئامادەکاریی بۆ وەرزی نوێ.

فووتبۆڵ ئیتاڵیاش ئاشکرایکردووە، ئەو یاریزانە لە پلانەکانی تیاگۆ مۆتای راهێنەر دا  نیە بۆ وەرزی نوێ و دەیانەوێت بە 25 بۆ 30 ملیۆن یۆرۆ بیفرۆشن.

کیێزا تەنها ساڵێک لە گرێبەستەکەی ماوە لەگەڵ یوڤێنتۆس. ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی لە یۆڤی ئەنجامدا بەر لەوەی پەیوەندی بە مەشقەکانەوە بکات. بەڵام دوای پشکنینەکان واژۆی بۆ چەند هاندەرێک کرد و دواتر یانەکەی جێهێشت.

 

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button