ئیسپانیا

ئاراوخۆ لە لیستی یاریزانانی بارسێلۆنا دوور دەخرێتەوە

Yariga App

یاریگا –

بەپێی ماددەی 77ی پەیڕەوی ناوخۆی لالیگا، بارسێلۆنا دەتوانێت ناوی رۆناڵد ئاراوخۆ لە لیستی یاریزانەکانی دەربهێنێت و جێگرەوەیەکی بۆ بکڕێت.

پێکانەکەی رۆناڵد ئاراوخۆ خراپترین هەواڵ بوو بۆ بارسێلۆنا. ئەو کە یەکێکە لە کاپتنەکانی تیپەکە، لە یەکێک لە یارییەکانی ئۆرۆگوای لە کۆپا ئەمەریکا بە سەختی توشی پێکان بوو، رۆژی رابردووش دوای نەشتەرگەری لە فینلاند رایانگەیاند کە بۆ ماوەی 4 مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

لە باشترین حاڵەتدا، ئاراوخۆ هەفتەیەک یان دوو هەفتە پێش کۆتایی هاتنی نیوەی یەکەمی وەرز ئامادە دەبێت، بەڵام لە بارسێلۆنا بیر لەوە دەکەنەوە کە بەشێوەیەکی کاتی ناوی لە لیستەکەدا دەربهێنن هەروەک چۆن لە کەیسی گاڤی وەرزی رابردوو کردیان. بارسا دەتوانێت یاریزانێکی نوێ بکڕێت بە لابردنی ناوی یاریزانە پێکانەکە لە لیستی یاریزانانی

وەرزی رابردوو گاڤی لە نیوەی دووەمی وەرزدا بەشداری نەکرد و بارسا ناوی لە لسیتی یاریزانەکانی دەرهێنا بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ ڤیتۆر رۆکی بکات. بلاوگرانا کە رووبەڕووی کێشەی دارایی بووەتەوە، دەتوانێت بە دوورخستنەوەی ئاراوخۆ لە لیستەکە 80%ی مووچەکەی بۆ راکێشانی بەرگریکارێکی نوێ بەکاربهێنێت، ئەوەش بەپێی رێساکانی لالیگا. تا ئێستا بڕیار لەم بابەتەدا یەکلایی نەبووەتەوە، بەڵام ئەم ئەگەرە زۆر نزیکە بە پێی سەرچاوە میدیاکانی نزیک لە یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button