بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

تایبەت؛ نیاز محەمەد بەفەرمی ریزەکانی یانەی تەڵەبەی بەجێهێشت

دوو یانە ئۆفەریان پێشکەش کردووە

Yariga App

یاریگا –

نیاز محەمەد ریزەکانی یانەی تەڵەبەی بەجێهێشت و یانەیەکی کوردستانی ئۆفەری پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی دووبارە بگەڕێتەوە ریزەکانی یانەکە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، نیاز محەمەد بەرگریکاری کوردی یانەی تەڵەبە ریزەکانی ئەو یانەیەی بەجێهێشتووە و هیچ پەیوەندییەکی بەو یانەیەی بەغدا نەماوە، دوو یانەش بەفەرمی ئۆفەریان پێشکەش کردووە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، یانەکانی هەولێر و گەرمە ئۆفەریان پێشکەشی نیاز محەمەد بەرگریکاری پێشووتری یانەی نەورۆز کردووە و لەگەڵ ئەو بەرگریکارە دەستیان بە گفتوگۆ کردووە، یانەکانی نەجەف و نەفتیش چاودێری نیاز دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا یانەی داهاتووی یەکلا نەبووەتەوە.

هاوینی رابردوو نیاز محەمەد پەیوەندی بە ریزەکانی تەڵەبە کرد و پێشتریش لە ریزی یانەکانی نەفتی وەسەت و ئەمانەی بەغدا یاریی کردووە و لە ریزی یانەی هەولێر دەستی بە یاریی کردووە و هەر لەو یانەیە درەوشایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button