ئۆڵێمپیادی پاریسگرنگترین

لە گوندی ئۆڵێمپی قەرەوێڵەی ‘دژە سێکس’ لەناو وەرزشوانان هەرای ناوەتەوە

وەرزشوانان بە ڤیدیۆ لە سۆشیاڵ میدیا توانجی لێدەدەن

Yariga App

یاریگا –

لە گوندی ئۆڵێمپی لە پاریس بەشێک لە وەرزشوانان رەخنە لە قەرەوێڵەکانی خەوتنیان دەگرن و لە سۆشیاڵ میدیا ڤیدیۆی تاقیکردنەوەی قەرەوێڵەکان بڵاو دەکەنەوە.

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، لە ئۆڵێمپیادی پاریس هاوشێوەی ئۆڵێمپیادی تۆکیۆ قەرەوێڵەی ‘دژە سێکس’ دابینکراون، قەرەوێڵەکان بە جۆرێک دروستکراون بەرگەی دوو کەس ناگرن، بەڵکو لە کارتۆن دروستکراون و ئەگەر لە کەسێک زیاتر لەسەری پاڵ بکەوێت ئەوا قەرەوێڵەکان تێکدەشکێن.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Rhys McClenaghan (@rhysmcc1)

مەک کلێناگان وەرزشوانێکی بەریتانی 25 ساڵانە لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی خۆی لە ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە کاتێک هەڵسەنگاندن بۆ قەرەوێڵەکەی دەکات، ئەو ئەسپسوارە لە توانا و هێز و پتەوی قەرەوێڵەکەی رازییە و دەڵێت ‘جارێکی دیکە لە گوندی ئۆڵێمپی قەرەوێڵەی دژە سێکسییان داناوە’.

دوو خانمە تێنسزانی ئوستڕاڵیش بە هەمان شێوە ڤیدیۆی ساتی تێستکردنی قەرەوێڵەکانیان بڵاوکردووەتەوە، ئەو دوو خانمە تێنسزانە (داریا ساڤیل و ئێلێن پێرێز) بە چەند رێگا و شێوازێک هەوڵ دەدەن هەڵسەنگاندن بۆ هێز و پتەوی قەرەوێڵەکەیان بکەن.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Daria Saville (@daria_sav)

گەرچی سەرپەرشتیارانی ئۆڵێمپیادی پاریس رەتیدەکەنەوە، ئەو قەرەوێڵانە دژە سێکس بن، بەڵام میدیا جیهانییەکان ئاشکرایان کردووە، لەپێناوی رێگریکردن لە سێکسکردن لە نێوان وەرزشوانان لە گوندی ئۆڵێمپی، قەرەوێڵەکان بە جۆرێک دروستکراون تەنیا بەرگەی یەک کەس بگرن، بۆ ئەوەی دوو کەس نەتوانن لەسەری بخەون.

رۆژی هەینی ئاهەنگی کردنەوەی ئۆڵێمپیادی پاریس بەڕێوە دەچێت و دوو رۆژ زووتریش بەشێک لە یارییەکان لە ئۆڵێمپیادی 2024 دەستپێدەکەن.

A cardboard bed inside an athletes' accommodation at the Olympic Village in Saint Denis, France, on Monday, April 15, 2024

A cardboard bed inside an athletes' accommodation at the Olympic Village in Saint Denis, France, on Monday, April 15, 2024.

بابەتی زیاتر

Back to top button