ئۆڵێمپیادی پاریسفه‌ره‌نسا

یارییەکانی تۆپی پێی ئۆلێمپیاد کەی و چۆن بەڕێوە دەچێت؟

Yariga App

یاریگا –

یارییەکانی تۆپی پێی ئۆلێمپیادی پیاوان و ئافرەتان بڕیارە رۆژی چوارشەممە دەستپێبکات، ئەمەش دوو رۆژ پێش وادەی فەرمی دەستپێکردنی یارییەکان.

مەراسیمی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵێمپیادی 2024 رۆژی هەینی لە دۆخێکدا بەڕێوەدەچێت کە بەرپرسانی ئۆڵێمپیادی پاریس بڕیاریانداوە نەریتی قۆناغەکانی پێشوو بشکێنن بە گواستنەوەی ئاهەنگی کردنەوەی یارییەکان لە ناوەوەی یاریگای ئۆڵێمپیاوە بۆ ناوەندی پایتەخت.

ئاهەنگی کردنەوەی مەراسیمەکە بەدرێژایی رووباری سێن بە ئامادەبوونی دەیان بەلەم و هەزاران وەرزشوان و هونەرمەند و لەسەر ڕێڕەوێکی 6 کیلۆمەتری بەڕێوەدەچێت، بەڵام وردەکارییەکانی مەراسیمەکە تا رۆژی بەڕێوەچوونی چالاکییەکە بە نهێنی دەمێنێتەوە.

پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 300 هەزار بینەر لە کەناری رووبارەکەوە سەیری ئاهەنگی کردنەوەی مەراسیمەکە بکەن و سەدان ملیۆن کەسیش لە تەلەفزیۆن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بینەری بن.

وەک هەمیشە لە رابردوودا و وەک هەموو قۆناغەکانی پێشوو یارییەکانی تۆپی پێی پیاوان و ئافرەتان دوو رۆژ پێش وادەی فەرمی دەستپێدەکات، واتە . لە کێبڕکێی پیاوان، 16 تیپ بەسەر چوار کۆمەڵەدا دابەش دەکرێن، کۆمەڵەی یەکەم پێکدێت لە فەرەنسا (میواندار)، ئەمریکا، گینیا و نیوزلەندا.

کۆمەڵەی دووەمیش بریتین لە ئەرجەنتین، مەغریب، عێراق و ئۆکرانیا و لە کۆمەڵەی سێیەمیشدا تیپەکانی ئۆزبەکستان، ئیسپانیا، میسر و کۆماری دۆمینیکان رکابەری دەکەن. هەروەها ژاپۆن و پاراگوای و مالی و ئیسرائیل لە کۆمەڵەی چوارەمدا دەبن.

دوو تیپی پێشەنگی کۆمەڵەکان سەردەکەون بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی و لە 2ی ئابدا رکابەرییەک دەکەن. هەروەها قۆناغی پێش کۆتایی لە 5ی ئاب بەڕێوەدەچێت، یاری بۆ پلەی سێێەم لە 8ی ئاب بەڕێوەدەچێت، رۆژی دواتر یاری کۆتایی دەکرێت.

لە پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئافرەتانیش 12 هەڵبژاردە بەشدارن، کە بەسەر سێ کۆمەڵەی چوار تیپدا دابەشکراون و دوو تیپی سەرەوەی هەر کۆمەڵەیەک جگە لە دوو تیپی یەکەمی پلە سێ، سەردەکەون بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی.

لە کۆمەڵەی یەکەمدا فەرەنسا (خانەخوێ)، کۆڵۆمبیا، کەنەدا و نیوزلەندا، کۆمەڵەی دووەمیش ئەمریکا، زامبیا، ئەڵمانیا و ئوسترالیا لەخۆدەگرێت، کۆمەڵەی سێیەمیش ئیسپانیا، ژاپۆن، نەیجیریا و بەڕازیلە و یاریی کۆتاییش لە 10ی ئاب بەڕێوە دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button