ئیسپانیاگرنگترین

فلیک لەبارەی یەکەم وەرزی لە لالیگا: خۆ هەموو یارییەکمان بەرامبەر ریال مەدرید نییە

یەکەم لێدوانی لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا –

هانسی فلیک لە یەکەم دیمانەی لەگەڵ کەناڵی فەرمی بارسێلۆنا رەتیکردەوە لەبارەی ریال مەدرید جیاواز قسە بکات و خۆی لە گرنگیدان بە یاریی کلاسیکۆ دزییەوە و گوتی :’خۆ هەموو یارییەکمان بەرامبەر ریال مەدرید نییە’.

هانسی فلیک راهێنەری نوێی بارسێلۆنا لە دیمانەیەکی لەگەڵ کەناڵی فەرمی بارسێلۆنا لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید گوتی :’ئێمە تیپێکی زۆر باشمان هەیە و من متمانەی تەواوم بە یانەکەمان هەیە، ئێمە لە ماوەی وەرزێکدا تەنیا دوو یاریی بەرامبەر ریال مەدرید دەکەین، خۆ هەموو یارییەکمان بەرامبەر ریال مەدرید نییە، چەندان یاریی دیکەمان هەیە بۆیە پێویستە سەرنجمان لەسەر تەواوی یارییەکان بێت، پێویستە هەنگاو بە هەنگاو یاری لەدوای یاری سەرنج بخەینە سەر هەر یارییەک، هەرکاتێک وادەی یاریی ریال مەدرید هات، بەدڵنیاییەوە ئێمە زۆر باش ئامادەین’.

رۆژی 15ـی مانبی داهاتوو وەرزی نوێی لالیگا دەستپێدەکات و وابڕیارە رۆژی 4ـی مانگی داهاتوو بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە ئەمریکا یارییەکی کلاسیکۆی دۆستانە بکەن، یەکەم یاریی کلاسیکۆی فەرمیش بۆ هانسی فلیک لە گەڕی یازدەمی لالیگا دەبێت، بلاوگرانا لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەبێتە میوانی مێرەنگی.

بابەتی زیاتر

Back to top button