ئیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

ئەو هاوکێشەیەی بەدڵی ئێمباپێیە؛ هەر کەسێک لە پاریس بڕوات دەدرەوشێتەوە

ئێمباپێ دەیەوێت شوێنپێی کاڤانی و سیلڤا و توخێل بگرێت

Yariga App

یاریگا –

ئێمباپێ دەیەوێت شوێنپێی کاڤانی و سیلڤا و توخێل بگرێت و دڵی بەو هاوکێشەیە خۆشە، کە دەڵێت هەر کەسێک لە پاریس سانجێرمان بڕوات دەدرەوشێتەوە.

کیلیان ئێمباپێ دوای کێشمە کێشمێکی زۆری لەگەڵ ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان ریزەکانی یانەکەی بەجێهێشت، هێرشبەرە فڕەنسییەکە بەمدواییانە بە تەواوەتی پەیوەندی لەگەڵ سەرۆکی یانەکەی تێکچوو بوو، ئێستا کە یاریزانی ریال مەدرید و بۆ ماوەی پێنج ساڵ گرێبەستی لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە واژۆ کردووە، دڵەڕاوکێی هەیە لە هەنگاوی داهاتووی سەرکەوتوو بێت.

بەگوێرەی راستییەکی مێژوویی، هەموو ئەو کەسانەی پاریسیان بەجێهێشتووە لە یانەی دواتریان سەرکەوتوو بووینە، تیاگۆ سیلڤا و ئێدینسۆن کاڤانی و تۆماس تۆخیل لە دیارترین ئەو کەسانەن دوای رۆیشتنیان لە سانجێرمان گرێی بەختیان کراوەتەوە.

كيليان مبابي

هاوینی 2020 پاریس بە بڕیاری ناسر خلێفی دەستبەرداری تیاگۆ سیلڤا بەرگریکاری بەڕازیلی و ئێدینسۆن کاڤانی هێرشبەری ئۆرۆگوایی بوو، ئەوکات سیلڤا و کاڤانی بەهۆی هەڵسوکەوت و مامەڵەکردنی یانەکەیان زۆر نیگەران بوون، چەند جارێک ئەو دوو یاریزانە لاتینییە لە لێدوانەکانیان نیگەرانی خۆیان لە هەڵوێستی یانە فڕەنسییەکە نەشاردەوە.

چەند مانگێک دوای رۆیشتنی ئەو دوو یاریزانە، پاریس بەر نەفرەتی دوو یاریزانەکە کەوت و لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بایرن میونشن 1-0 دۆڕا.

تۆماس توخێل یەکێکی دیکە بوو لەو کەسانەی لەلایەن ناسر خلێفییەوە ب ەڕێکرا، کەچی راهێنەرە ئەڵمانییەکە دوای دەرکرانی لە فرەنسا ئەرکی راهێنەرایەتی چێڵسی گرتە ئەستۆ و ساڵی 2021 هاوشانی تیاگۆ سیلڤا نازناوی چامپیۆنزلیگیان بەدەستهێنا و بوونە پاڵەوانی ئەوروپا.

ئێمباپێ زیاتر لە ساڵێکە پەیوەندیی لەگەڵ خلێفی تێکچووە، تەنانەت لە پەیامی ماڵئاوایی کردنی بەهیچ شێوەیەک ناوی سەرۆکی یانەکەی نەبرد، کە نزیکەی 12 ساڵە قەتەڕییەکان یانەی پاریس سانجێرمانیان کڕیوەتەوە و خلێفی سەرۆکایەتی یانەکە دەکات.

ئێمباپێ کە تاوەکو هاوینی 2029 گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید واژۆ کردووە، هیوادارە بە هەمان شێوەی ئەو کەسانەی لە خلێفی یاخیبوون، لە هەنگاوی دواتری سەرکەوتوو بێت و وەرزی داهاتوو لەگەڵ ریال مەدرید نازناوەکان بچنێتەوە، لە کاتێکدا کیلیان تا ئێستا نەیتوانیوە نازناوی چامپیۆنزلیگ بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button