ئه‌مریکاگرنگترین

درێسە ناودارەکەی دیێگۆ مارادۆنا لە زیادکردنێکی ئاشکرا دەفرۆشرێت

لە یارییەکی مێژووی پۆشیوییەتی

Yariga App

یاریگا –

درێسێکی دیکەی دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنای ئەفسانەی ئەرجەنتینی لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت.

ماڵپەڕی دەیلی مەیل بڵاویکردووەتەوە، ئەو درێسەی دیێگۆ مارادۆنا لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی جیهانی 1986 دوو گۆڵی پێ تۆمارکرد لە زیادکردنێکی ئاشکرا دەفرۆشرێت. بەهای درێسەکە لە 800 هەزار دۆلار بۆ 1.2 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.

لە قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیالی 1986 ئەرجەنتین بە دوو گۆڵی مارادۆنا لە بەلجیکای بردەوە و خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی. لە یاریی کۆتایش تانگۆ 3-2 لە ئەڵمانیای بردەوە و بۆ دووەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جیهان.

درێسەکەی مارادۆنا لە قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیالی 1986

دوای یارییەکە مارادۆنا درێسەکەی لەگەڵ دەستکێشەکانی ژام ماری پفافی گۆڵپارێزی بەلجیکا گۆڕییەوە، دیگۆ واژۆی خۆی لەسەر درێسەکە کردووە و لەسەریشی نوسوییەتی “پێشکەش بە ژان ماری مەزن، لەگەڵ هەموو خۆشەویستییەکمدا”.

پفاف تە لەمموزی ساڵی رابردووەوە درێسەکەی لە مۆزاخانەیەکی تایبەتدا نمایشکردووە و خەڵکی بۆ تەماشاکردنی سەردانیان کردووە.

نزیکەی چوار دەیەیە درێسەکەی مارادۆنام لای خۆم هەڵگرتووە، یاریکردن بەرامبەر بە یەکێک لە مەزنترین یاریزانەکانی مێژوو شەرەفێکی گەورەبوو، بەڵام ناوهێنانی بە هاوڕێ تایبەتتر بوو. ساڵێکە درێسەکەم لە مۆزەخانەی ئێل سیمپاتیکۆ لە بێڤێرن نمایشکردووە و خەڵکانێکی زۆر سەردانیان کردووە.

درێسەکەی مارادۆنا لە قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیالی 1986

لە ئایاری 2022 ئەو درێسەی مارادۆنا لە یاریی قۆناخی چارەکی کۆتایی هەمان مۆندیال بەرامبەر ئینگلتەرا پۆشیبووی، کە بە دەست گۆڵی یەکەمی خۆی لە یارییەکە کرد، بەبڕی 9.3 ملیۆن دۆلار لە زیادکردنێکی ئاشکرا فرۆشرا. تا ئێستا گرانبەهاترین درێسە بەو نرخە فرۆشرابێت.

درێسەکەی لای پفاف دەبێتە دووەم درێسی ئەفسانە ئەرجەنتینییەکە بە نرخێکی خەیاڵی بفرۆشرێت.

دیێگۆ ئارماندۆ بە درێسی ئەرجەنتین بەشداری 91 یاریی کردووە، 32 گۆڵی کردووە و 26 گۆڵیشی دروستکردووە. نازناوێکی جامی جیهانیشی بۆ هەڵبژاردەکەی بەدەستهێناوە.

ئەفسانە مەزنەکە لە 25ـی نۆڤێمبەری 2020 لە تەمەنی 60 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

مارادۆنا لە مۆندیالی 1986 بەرامبەر بە هەڵبژاردەی بەلجیکا

 

بابەتی زیاتر

Back to top button