ئیسپانیا

ریال مەدرید درێسی دووەمی یانەکەی بۆ وەرزی نوێ نمایش کرد

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید بە فەرمی درێسی دووەمی وەرزی 24-25 بۆ یارییەکانی دەرەوەی یاریگای خۆی نمایش کرد.

درێسە نوێیەکەی ریال مەدرید رەنگی پرتەقاڵییە و بە ئیلهام وەرگرتن لە درێسی سێیەمی وەرزی 2014/2013 کاتێک دەیەمین نازنای چامپیۆنزلیگیان بردەوە دیزاین کراوەتەوە.

ئەم درێسە لە لایەن ئەدیداس سپۆنسەری سەرەکی درێسەکانی ریال دیزاین کراوە و رەنگی پرتەقاڵییە و سێ هێڵی رەش کە نیشانەی براندی ئەدیداسە لەسەر قۆڵەکانی هەیە هەروەها شۆرت و گۆرەوییەکانیش رەنگی پرتەقاڵین و تەنیا لۆگۆی ریال مەدرید و ئەدیداس لەسەر نەخشێندراوە.

ئەم درێسە لە فرۆشگاکانی ئەدیداس و ریال مەدرید لە لە 22ی تەمموزەوە بەردەستە، نرخەکەشی دەگاتە لە 190 دۆلاری ئەمریکی.

بابەتی زیاتر

Back to top button