ئینگلتەراگرنگترین

هاندەرانی ریڤەرپلێت لەکاتی رێزلێنان لە ئێنزۆ فێرناندێز دروشمی رەگەزپەرستی لەدژی فڕەنسییەکان دەڵێنەوە

Yariga App

یاریگا –

هاندەرانی ریڤەرپلێت لەکاتی رێزلێنان لە ئێنزۆ فێرناندێز، لە یاریگای یانەکەیان دروشمی رەگەزپەرستییان لەدژی فڕەنسییەکان گوتەوە.

هاندەرانی ریڤەرپلێت لە یاریی بەرامبەر لانۆس لە یاریگای مۆنۆمینتاڵ لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا رێزلێنانیان پێشکەشی ئێنزۆ فێرناندێز یاریزانی ئەرجەنتینی کرد، کە ئەو ناوەڕاستکارەی چێڵسی ئینگلیزی لە یانە ئەرجەنتینییەکە دەستی بە یاریی کردووە و ریڤەرپلێت یانەی منداڵییەتی.

کاتێک ئێنزۆ فێرناندێز چووە سەر لاکێشەی سەوز تەواوی هاندەرانی ریڤەرپلێت بەیەکەوە هەمان ئەو گۆرانی و دروشمانەیان گوتەوە کە ئێنزۆ لەکاتی ئاهەنگگێڕانی بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی کۆپا ئەمریکا لەدژی یاریزانە رەشپێستەکانی فڕەنسا گوتبووی.

ئێنزۆ دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی گۆڕانییەکەی هەرزوو لە سۆشیاڵ میدیا داوای لێبوردنی کرد، کە وێسلی فۆفانا، هاوتیمی لە چێڵسی و یاریزانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا پۆستەکەی ئێنزۆی ریپۆست کرد و لەسەری نووسیبووی؛ تۆپی پێ لە 2024: رەگەزپەرستی لەڕوو.

تۆڕی وەرزشی یاریگا بەدواداچوونی بۆ گۆرانییەکە کرد و بەجۆرێک لە جۆرەکان ‘رەگەزپەرستی’ تێدا بەدیدەکرێت، کەچی هاندەرانی ریڤەرپلێت هەمان گۆرانی و دروشمیان گوتووەتەوە.

گوێ بگرن، ئەم قسانە لە فەڕەنسا بڵاوبکەنەوە. ئەم یاریزانانە لە فەڕەنسا یاری دەکەن، بەڵام هەمووی خەڵکی ئانگۆلان (وڵاتێکی ئەفریقییە)، زۆرباش رادەکەن، حەز دەکەن لەگەڵ خەڵکی (ترانسجێندەر – رەگەزگۆڕەکان) بخەون. دایکی یاریزانەکان نایجێرین و باوکیان کامێرۆنی، بەڵام لەسەر پاسپۆرت دەڵێن ئێمە فەڕەنسین.

فێرناندێز گرانترین یاریزانە لە مێژوویی پرێمەرلیگ و لە دوای مۆندیالی 2022 لە بێنفیکاوە پەیوەندی بە چێڵسی کرد، تاوەکو ئێستا 28 یاری بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کردووە و خاوەنی چوار گۆڵە. لە کۆپا ئەمێریکای رابردوو دوو ئەسیستی لە پێنج یاریدا کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button