ئیسپانیاسعوودیە

کەریم بێنزێما کێ بەشایستەی باڵۆن دۆر دەزانێت؟

Yariga App

یاریگا –

کەریم بێنزێما، هێرشبەری پێشووی ریال مەدرید، ڤینیسیوس جونیۆر بە شایستەی بردنەوەی باڵۆن دۆری 2024 دەزانێت.

ڤینیسیۆس جونیۆر یەکێک بوو لە باشترین یاریزانەکانی ریال مەدرید لە وەرزی رابردوو لە رکابەرییەکانی لالیگا و چامپیۆنزلیگ، رۆڵێکی گرنگی هەبوو لە پاڵەوانێتی تیپەکە لە هەردوو پاڵەوانێتییەکەدا، ئەمەش وایکرد زۆرێک بە رکابەری سەرەکی بۆ بەدەستهێنانی باڵۆن دۆری دەزانن.

بەڵام ئاستی خراپی هەڵبژاردەی بەرازیل لە کۆپا ئەمێریکا و سەرنەکەوتنی بۆ قۆناغی کۆتایی و بردنەوەی ناسناوەکە بووە هۆی ئەوەی باس لە ئەگەری بەخشینی ئەم خەڵاتە بە یاریزانانی دیکەی وەک جود بێلینگهام یان رۆدری بکرێت.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەم یاریزانە، کە کێ بە شایەنی بردنەوەی باڵۆن دۆر دەزانێت گوتی:

ڤینیسیۆس یاریزانێکی کامڵە و بە تەنیا دەتوانێت بردنەوە بۆ تیپەکەت بەدەست بهێنێت. هەرکاتێک ریال مەدرید پێویستی پێی بوو ئەوا ئاستێکی زۆر باشی پێشکەش دەکرد و هەر بۆیە پێم وایە شایەنی بردنەوەی خەڵاتەکەیە. هەمیشە لە کاتی خۆیدا یارمەتی تیپەکەی داوە، بەو هۆیەشەوە بە بڕوای من رکابەری سەرەکییە بۆ ئەم خەڵاتە.

بێنزێما و ڤینی بۆ ماوەی پێنج ساڵ دوو دوانەی بەهێز بوون لە هێڵی هێرشبەری ریال مەدرید دا و بە هاوکاری یەکتر چەندین ناسناویان بۆ ریال بەدەست هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button