ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

جواو فێلیکس لە پرێمەرلیگ داواکراوەتەوە

سیمیۆنی بڕیاری کۆتایی لەسەر یاریزانە پۆرتوگالییەکە داوە

Yariga App

یاریگا –

لە دوای یەکلاییبوونەوەی گواستنەوەی موسا دیابی بۆ ئیتیحاد بەبڕی 60 ملیۆن پاوەند، ئێستا ئاستۆن ڤیلا بەدوای شوێنگرەوەیدا دەگەڕێت.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، یونای ئێمری، راهێنەری ئاستۆن ڤیلا داوای گواستنەوەی جواو فێلیکس، ئەستێرەی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات.

فێلیکس لە هاوینی ساڵی 2019 لە بێنفیکاوە بەبڕی 126 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە کرد، توانی یارمەتی یانەکە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا بدات، بەڵام لە چەند ساڵی رابردوودا لە شانۆی ئەستێرەکانی رۆخیبلانکۆس پشتگوێخراوە.

لە دوای وەرزی 2019-2010، فێلیکس بە خواستن یاری بۆ یانەکانی چێڵسی و بارسێلۆنا کردووە.

لە یۆرۆی رابردوودا، فێلیکس بەشداری لە دوو یاری هەڵبژاردەی پۆرتوگالدا کرد و لێدانێکی سزای لە بەرامبەر فەڕەنسا لەدەستدا.

پێنج ساڵ بەر لە ئێستا، بەهای فێلیکس بریتیبوو لە 100 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام بەگوێرەی ترانسفێرس مارکێت بێت، بەهای ئێستای ئەستێرە پۆرتوگالییەکە لە 30 ملیۆن یۆرۆ زیاتر نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button