دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ پاریس بەدوای شوێنگرەوەی ئێمباپێ وێڵە و فێلیکس لە پرێمەرلیگ داواکراوە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ زۆر لە ئەستێرەیەکی ئیتاڵی نزیکبووەتەوە و ئاستۆن ڤیلا ئامادەیە رێگە بە چوونە دەرەوەی ماتی کاش بدات…

پاریس سانجێرمان لە گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری ناپۆلی نزیکبووەتەوە – فابریزیۆ رۆمانۆ

وێستهام گرنگی بە فیکایۆ تۆمۆری، بەرگریکاری ئەیسی میلان داوە – دەیلی مەیڵ

ئارسیناڵ نزیکە لە گواستنەوەی ریکاردۆ کالافیۆری بەبڕی 42.1 ملیۆن پاوەند – سکای سپۆرتس

ئاستۆن ڤیلا ئامادەیە گفتوگۆ لەسەر دەستبەرداربوون لە ماتی کاش بکات – فووتبۆڵ ئینسایدەر

ئیتیحاد نەگەیشتووەتە هیچ جۆرە رێککەوتنێک لەگەڵ کێڤن دی بڕۆین، سەرەڕای بڵاوبوونەوەی چەندین راپۆرت لەبارەی گواستنەوەی بۆ خولی رۆشن – تۆک سپۆرت

مانچێستەر یونایتد نایەوێت بڕگەی گواستنەوەی هەمیشەیی لە گرێبەستی سوفیان ئەمرابت چالاک بکات – توتۆ مێرکاتۆ وێب

پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیەدا موسا دیابی، هێرشبەری فەڕەنسی لە ئاستۆن ڤیلاوە پەیوەندی بە ئیتیحاد بکات – تۆک سپۆرت

بۆ پڕکردنەوەی شوێنی دیابی، ئاستۆن ڤیلا دەیەوێت جواو فێلیکس، یاریزانی ئاتلێتیکۆ مەدرید بگوازێتەوە – سەن

ئولی هۆنێس، سەرۆکی فەخی بایرن میونشن روونیکردوووەتەوە، ئەگەری چوونە دەرەوەی ماتیاس دی لیخت لەم هاویندا هەیە – سکای سپۆرتس

مانچێستەر یونایتد نایەوێت دەستبەرداری سکۆت مەکتۆمینای ببێت، سەرەڕای گرنگیپێدانی لەلایەن فولهام و تۆتنهام – ستاندارد

بابەتی زیاتر

Back to top button