ئه‌ڵمانیاگرنگترین

دی لیخت لەگەڵ بایرن میونشن بەردەوام دەبێت؟

Yariga App

یاریگا –

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی داهاتووی ماتیاس دی لیختی هۆڵەندی و بەرگریكاری یانەكەی ئاشكرا كرد.

دی لیختی تەمەن 24 ساڵان لە هاوینی ساڵی 2022 لە ریزەكانی یوڤێنتوسەوە بە بەهای 67 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە كرد.

گرێبەستی بەرگریكارە هۆڵەندیەكە لەگەڵ یانە باڤارییەكە لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان زۆرێك لە یانەكان گرنگی بە گواستنەوەی دی لیخت دەدەن لە نێویاندا مانچێستەر یونایتد.


ئۆلی هۆنیس لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەكان كە فابریزیۆ رۆمانۆ لە هەژماری خۆی دایناوە ئاشكرایكرد:

ئەگەر هەیە بەرگریكارێك جێمانبهێڵێت، دی لیخت هۆڵەندییە و راهێنەری مانچێستەر یونایتدیش هۆڵەندییە، من هیچ كێشەیەكم نییە ئەگەر ئەو بمێنێتەوە، من وەك خۆم ئۆپامیكانۆ نافرۆشم.

دی لیخت وەرزی رابردوو لە 30 یاریدا لەگەڵ بایرن میونشن بەشداری كردووە و توانیویەتی دوو گۆڵ بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button