دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

یانەیەکی سعوودی دەیەوێت ئیدەرسن بگوازێتەوە ریزەکانی

Yariga App

یاریگا  –

سعودیەکان بێهیوا نەبوونە لە گەیشتن بەو ئامانجانەی کە پلانیان بۆ داناوە و جارێکیتر و لە رێگەی یانەیەکی جیاوازترەوە لە ئێدەرسنی گۆڵپارێزی مانجێستەر سیتی هاتوونەتە پێشەوە.

ناوەڕاستی ئەم مانگە بوو فابریزۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووس و شارەزای بازاڕی گواستنەوەکان ئاشکرای کرد کە سعودیەکان و مان سیتی شکستیان هێناوە لە گفتوگۆکانیان بۆ گواستنەوەی گۆڵپارێزە بەڕازیلیەکە و، رێکنەکەوتنەکەیش بەهۆی جیاوازیی زۆرەوە بووە لە نرخی داواکراوی ئێدەرسن. لەم لینکەی خوارەوە درێژەی بابەتەکەت بخوێنەوە:

خاڵی ناکۆکی نێوان مانچێستەر سیتی و نەسڕ چیە سەبارەت بە گواستنەوەی ئێدرسن؟

ئەمڕۆ هەمان رۆژنامەنووس بڵاویکردووەتەوە کە ئەم جارە یانەی ئیتیحادی سعودی چووەتەپێشەوە و خودی گۆڵپارێزەکەیش سوورە لەسەر پەیوەندیکردنی بە خولی سعودیەوە هەروەک ئەوەی پێشتر بۆ نەسر دەیویست بەڵام شکستیان پێهێنا.

رۆمانۆ باس لەوە دەکات کە بڕیارە ئیتیحاد و سیتی درێژە بە گفتوگۆکانیان بدەن، ئەگەرچی یانە ئینگلیزیەکە پێداگرە لەوەی هەر بە 60-50 ملیۆن یۆرۆ بیفرۆشێت، بەڵام لایەنی سعودی هەوڵی خۆی دەدات.

ئەو گۆڵپارێزە کە لە ساڵی 2017 لە یانەی بێنفیکای پۆرتوگالیەوە گواسترایەوە سیتیزنس، وەک کۆڵەگەیەکی سەرەکی بووە لە ریزی ئەو یانەیە و متمانەی تەواوەتی پێپ گواردیۆلای پێبەخشراوە. هەر لە سیتی بوو کە زۆرێک لە دەستکەوتە ناوخۆییەکان و ئەورووپیی و جیهانییەکانی چنیەوە، کە گرنگترینیان چامپیۆنزلیگ بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button