سەرچاوەیەک ناوەڕۆکی پەیوەندیکردنی نسێری بە یانەیەکی تورکیەوە راگەیاند
یاریگا –
یوسف نسێری ئەزموونەکەی دەگوازێتەوە بۆ خولی تورکی و بە گوێرەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی ئیسپانیش ناوبراو گرێبەستی لەگەڵ یانە نوێیەکەی واژۆ کردووە.
نسێری ماوەی هەشت ساڵە لەوەتەی یەکەم قۆناخی کاروانی پیشەگەرێتی لەگەڵ یانە ئیسپانییەکاندا یاری دەکات. سەرەتا لە 2016 لەگەڵ یانەی مالاگا پاشان لیگانیس و دواترینیان سێڤییایە کە لە وەتەی 2020 درێسی یانە ئەندەلووسیەکەی دەپۆشێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دیاریۆ ئاسی ئیسپانی، هێرشبەرە مەغریبیەکە گرێبەستێکی بۆ ماوەی چوار ساڵ لەگەڵ فەنەرباچێ واژۆ کردووە کە تا ساڵی 2028 دەخایەنێت.
🛬En-Nesyri, al Fenerbahçe por 25 millones
✍️El delantero marroquí firma por las próximas cuatro temporadas, hasta 2028https://t.co/JfTAMzU0wr
— Diario SPORT (@sport) July 21, 2024
ئەو سەرچاوەیە بڕی رێککەوتنەکەی ئاشکراکردووە و باس لەوە دەکات تێچووی گواستنەوەکەی خۆی دەدات لە 25 ملیۆن یۆرۆ.
گۆڵکارە تەمەن 27 ساڵانەکە وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەکەی لە 33 یاری خولی ئیسپانی توانی 16 گۆڵ تۆمار بکات لەگەڵ دوو ئەسیست.
بەو گواستنەوەیەش، جۆزێ مۆرینۆ کە تازە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەی وەرگرتووە، چەکێکیتری بەهێزی لە هێڵی پێشەوە لەبەردەستدا دەبێت بۆ وەرزی نوێ لەپاڵ سان ماکسیمین کە لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە بە خواستن لە یانەی ئەهلی سعودی گواستوویانەتەوە.