کوردستانگرنگترین

سەرۆکی یانەی چوارقوڕنە دەست لەکار دەکێشێتەوە

Yariga App

یاریگا –

سەرۆکی یانەی چوارقوڕنە بەهۆی چەند هۆکارێک دەست لەکار دەکێشێتەوە و پێشبینی دەکرێت چەند ئەندامێکی دەستەی کارگێڕیش لە یانەکە دەست لەکار بکێشنەوە.

محەمەد خدر، سەرۆکی یانەی چوارقوڕنە لە لێدوانێکی تایبەتی بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا رایگەیاند :’بەهۆی نەبوونی هاوکاری دارایی و رێگرییەکان لە بەردەم بە دامەزراوەییکردنی یانەکە دەست لەکار دەکێشمەوە، لەوەتەی ساڵی 2019 سەرۆکی یانەی چوارقوڕنەم و دوای ئەو دەستکەوتانەی لەگەڵ یانەکە بەدەستمان هێنا، بڕیارمداوە دەست لەکار بکێشمەوە’.

هەروەها سەرۆکی یانەکەی دەڤەری راپەڕین گوتیشی :’بەردەوام لە دابینکردنی پاڵپشتی دارایی بۆ یانەکەمان و بەدامەزراوەییکردن و بە سیستەمکردنی یانەکەمان تووشی گرفت دەبین و بەگوێرەی پێویست پاڵپشتی دارایی ناکرێین، بۆیە بڕیارمدا واز لە سەرۆکایەتی یانەکە بهێنم’.

محەمەد خدر لەوەتەی ساڵی 2007 لە یانەی چوارقوڕنە کار دەکات و پێنج ساڵە سەرۆکی یانەکەیە، کە یانەکەی لە ریزی یانە پلە دووەکانەوە گەیاندە خولی نایاب.

یانەی چوارقوڕنە ساڵی 2000 دامەزراوە و دوو وەرزە لە ریزی یانە نایابەکان یاریی دەکات، ساڵی 2020لە خولی پلەدوو یاریی دەکرد و ساڵی 2021 گەیشتە ریزی یانە پلە یەکەکان و ساڵی 2022 بۆیەکەمجار لە مێژوودا گەیشتە ریزی یانە نایابەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button