بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستان

تەواو؛ عەلی شاخەوان هەولێر جێدەهێڵێت

دەچێتە یانەیەکی جەماوەری بەغدا

Yariga App

یاریگا –

عەلی شاخەوان ریزی یانەی هەولێر بەجێدەهێڵێت و روودەکاتە ریزەکانی یانەیەکی جەماوەری بەغدا.

سەرچاوەیەکی باڵا لەناو یانەی قوە جەوییە بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند، لەگەڵ عەلی شاخەوان گەیشتووینەتە رێککەوتن و لە چەند رۆژی داهاتوو دەبێتە یاریزانی قوە جەوییە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، سبەی شاندێک لە یانەی قوە جەوییە دەگاتە هەولێر بۆ ئەوەی رێکارەکانی گرێبەستەکەی عەلی شاخەوان تەواو بکەن، کە ناوەڕاستکارە کوردەکە تاوەکە رۆژی 5ـی مانگی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ هەولێر ماوە و تەنیا 15 رۆژ ماوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی قەڵاومنارە کۆتایی بێت.

پێشتر تۆڕی وەرزشی یاریگا رایگەیاندبوو، یانەی تەڵەبە ئۆفەرێکی بە بڕی 175 ملیۆن دینار پێشکەشی عەلی شاخەوان ناوەڕاستکاری لاوی یانەی هەولێر کردووە، بۆ ئەوەی بۆ وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق بیباتە ریزەکانی.

دوێنێ شەممە (20ـی یۆلیۆ/تەممووزی 2024) قوە جەوییە بەفەرمی گواستنەوەی محەمەد قاسم هێرشبەری هەولێری راگەیاند، کە دوای هیران ئازاد بووە دووەم گرێبەستی هەڵۆیەکانی بەغدا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، لە چەند کاتژمێری داهاتوو یانەی قوە جەوییە گرێبەستی حەمە ئیتۆ رادەگەیەنرێت و ئەو یاریزانە کوردەش دەباتە ریزەکانی کە ئەم وەرزە جەوییە پلەی دووەمی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button