ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بایرن میونشن لەبارەی ئەلفۆنسۆ دەیڤز هەڵوێستی خۆی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن لەبارەی ئەلفۆنسۆ دەیڤز هەڵوێستی خۆی راگەیاند و بڕیاریداوە دەستبەرداری ئەو بەرگریکارە کەنەدییە نەبێت.

ئۆلی هۆنیس سەرۆکی فەخری یانەی بایرن میونشن لە لێدوانێکی لەبارەی داهاتووی ئەلفۆنسۆ دەیڤز بەرگریکاری کەنەدی یانەکەی رایگەیاند :’زۆر راشکاوانە بە ئەلفۆنسۆ دەیڤزمان راگەیاندووە، ئەگەر گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە، ئەوا تاوەکو دوایین سات دەستبەرداری نابین و لێدەگەڕێین تاوەکو گرێبەستەکەی تەواو دەبێت، هیچ بڕە پارەیەکی دیکەشی پێ نادەین’.

هۆنیس توانجێکی لە دەیڤز دا و لە قسەکانی بە لامین یامال یاریزانی لاوی ئیسپانی بەراورد کرد و گوتی :’لامین یامال یاریزانێکی زۆر نایابە، بە چەپە و راستە یاریی دەکات، خۆزگە دەیڤزیش دەیتوانی بەمشێوەیە یاریی بکات’.

دەیڤز (23 ساڵان) هاوینی 2025 گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن کۆتایی دێت، کە لەوەتەی ساڵی 2019 لە ریزەکانی یانە باڤارییەکە یاریی دەکات.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی لەبارەی پلانی نوێی یانەکەی لە گواستنەوەی یاریزانان هۆنیس گوتی :’تاوەکو دوو بۆ سێ یاریزانی دیکە لە یانەکەمان نەفرۆشین، هیچ یاریزانی دیکە ناکڕین، زۆریش حەز دەکەم جولیان فریتز لە بایرن میونشن ببینم یاریی بکات’.

میدیاکانی ئیسپانیا رایانگەیاندووە، ریال مەدرید چاوەڕێ دەکات تاوەکو هاوینی داهاتوو بۆ ئەوەی هاوشێوەی کیلیان ئێمباپێ ئەو بەرگریکارە کەنەدییەش بباتە ریزەکانی، کە لە بۆرسەی یاریزانان نرخەکەی 50 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button