یاماڵ گڵۆپی سەوزی بۆ ریال مەدرید هەڵکردووە؟
یاریگا –
لامین یامال، ئەستێرەکەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی ئیسپانیا، کە پشووی هاوینەی لە یۆنان بەسەر دەبات، یەکێک لە وێنەکانی گوومان و مشتومڕ لە نێو هاندەران و سوشیال مێدیادا درووست دەکات.
یامال لەم رۆژانەدا چێژ لە پشووەکانی لە یۆنان وەردەگرێت. لە یەختێکی لوکسدا، دوای بردنەوەی یۆرۆی 2024 باشترین رۆژەکانی بەسەر دەبات. ئێستا کاتی پشووە و بەم زووانە دەبێت سەرنجی لەسەر یارییە سەختەکانی بارسا بێت لە وەرزی داهاتوودا.
یامال کە بە یەک گۆڵ و چوار ئەسیست وەک باشترین یاریزانی لاوی یۆرۆ دەستنیشانکرا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام چەند وێنە و ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە. هەروەها یەکێک لەو وێنانە بووە جێگەی مشتومڕ.
View this post on Instagram
لە یۆرۆی 2024، کاتێک پرسیار لە ئەستێرە تەمەن 17 ساڵەکە کرا سەبارەت بە ئەگەری ئەوەی رۆژێک یاری بۆ ریال بکات، بە جەختکردنەوە رەتیکردەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لە نوێترین پۆستی لە ئینستاگرام وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە پەیامێکی ناڕوونی تێدابوو.
لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنی ژووری یامال، ئەم نووسینە دەبینرێت:
“با منداڵەکانتان وەک ریال مەدرید مەشق و راهێنان بکەن”.
ئەو وێنەیەی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی دنگدانەوەی زۆری هەبوو و تەنانەت هەندێک بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە یەمال بە هۆشیاری و بە ئامانجەوە ئەم وێنەیەی بڵاوکردۆتەوە. بەڵام راستی بابەتەکە چییە؟
چیرۆکی سەرنجڕاکێشی پشتەوە ئەوەیە کە ریال مەدرید رێککەوتنێکی هاوبەشی لەگەڵ هۆتێلەکانی میتسیس کە یامال ئێستا لەوێ کات بەسەر دەبات هەیە و قوتابییەکانی ئاکادێمی ریال مەدرید زۆرجار دەچنە یۆنان بۆ ئەوەی لە کەمپی تۆپی پێی هاوینە کات بەسەر ببەن.
ئەوەی لەوەش سەرنجڕاکێشتریش، کەمپی قوتابییەکان ئێستا لەوێ بەڕێوەدەچێت، لە 8ی تەمموز تاوەکوو 16ی ئاب بەردەوام دەبێت، رێک لە هەمان شوێن کە یامال لەوێ کات بەسەر دەبات. ئەوەش دەبێتە جێگەی پرسیار ئایا لامین چووەتە ئەم هۆتێلە تاوەکوو لە نزیکەوە ئاگاداری مەشقەکانی کاستییا بێت؟