ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید لەبارەی چارەنووسی لونین و کیپا بڕیاری خۆی دا

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لەبارەی چارەنووسی لونین و کیپا بڕیاری خۆی داوە و ئەگەر ئۆفەرێکی گونجاوی پێبگات، ئامادەیە دەستبەرداری گۆڵپارێزە ئۆکراینییەکە بێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبناگی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید بڕیاریداوە ئەگەر ئۆفەرێکی گونجاوی پێبگات، دەستبەرداری ئاندریێ لونین گۆڵپارێزی ئۆکراینی یانەکەی دەبێت، کە ئەو گۆڵپارێزە ئۆکراینییە لەوەتەی ساڵی 2018 لە ریزی یانەی ریال مەدرید یاریی دەکات.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید ئامادە نییە بە کەمتر لە 30 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری گۆڵپارێزە ئۆکراینییەکەی بێت، کە یانەکانی ئارسێناڵ و چێڵسی ئینگلیزی چاویان لەو گۆڵپارێزە 25 ساڵانەیە و دەیانەوێت بیگوازنەوە ریزەکانیان.

لونین کە بەگوێرەی پێگەی ترانسفرێر مارکێت لە بۆرسەی یاریزانان نرخەکەی 25 ملیۆن یۆرۆیە، وەرزی رابردوو بەهۆی پێکانی تیبۆ کۆرتوا لە چامپیۆنزلیگ و لالیگا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و رۆڵێکی یەکلاکەرەوەی لە سەرکەوتنی مێرەنگی بۆ یاریی کۆتایی هەبوو، بەڵام دوای گەڕانەوەی کۆرتوا لە پێکانەکەی، لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە سەرەکی بوو، لونین بەهۆی نەخۆشییەوە نەیتوانی بەشداریی بکات.

فابریزیۆ راشیگەیاندووە، کیپا هێشتا چاوەڕوانە و ئارەزوو دەکات هەر لە ریال مەدرید بمێنێتەوە، کە بە خواستن لە چێڵسییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدرید کردووە، ئەگەر لونین لە لۆس بلانکۆس بڕوات ئەوا کیپا لە یانە ئیسپانییەکە دەمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button