ئه‌ڵمانیایۆرۆی 2024

هەوڵێکی داعش بۆ کاری تیرۆریستی لە میانەی یۆرۆ پوچەڵ کراوەتەوە

Yariga App

رۆژنامەی سەنی بەریتانی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا ئاشکرای کردووە پۆلیسی ئەڵمانیا توانیوییانە پلانێکی داعش پوچەڵ بکەنەوە بۆ ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی بەر لە یارییەکەی نێوان ئینگلتەرا و ئیسپانیا لە یاری کۆتایی یۆرۆ دا.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، پێنج کەس لەژێر چاودێریدا بوون و بە تێپەڕبوونی کات، گومانی زیاتریان خراوەتە سەر. تاوەکو هێزە تایبەتەکانی ئەڵمانیا هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵەکانیان و سێ کەس دەستگیرکراون و پلانەکانیان ئاشکرا بووە.

پلانەکە بەو جۆرە بووە کە تیرۆریستەکان لە ناوچەی کۆبوونەوەی هاندەرانی ئینگلتەرا کاری تیرۆریستی بکەن لە بریچیدپلاتز، ئەمەش هەمان ئەو شوێنەیە کە لە 2016دا  کارێکی تیرۆریستی دیکەی تێدا ئەنجامدرا و بەهۆیەوە 12 کەس کوژران و 56ی دیکەش بریندار بوون.

هاوکات، داعش هەڕەشە لە ئۆڵەمپیادی پاریس ی فەڕەنسا دەکات و جگە لە هێزە ناوخۆییەکانی فەڕەنسا، پۆلیسی کۆمەڵێک وڵاتی دیکەش بردراونەتە فەڕەنسا بەمەبەستی پارێزگاریکردن لەو شارە لە کاتی بەڕێوەچوونی ئۆڵەمپیاد دا.

بابەتی زیاتر

Back to top button