ئهمریکا
نێیمار دەبێتە خاوەن سێیەم منداڵ دوای کەمتر لە نۆ مانگ لە منداڵی دووهەم!
نێیمار ئەستێرەی ناوداری بەڕازیلی، بۆ سێهەم جار بوو بە باوک پاش راگەیاندنی لە دایک بوونی هێلینای کچی.
نێیمار تازە هەواڵەکە راگەیاندووە بەڵام هێلینا لە 3ی ئەم مانگەدا لە دایک بووە
View this post on Instagram
ئەمەش لە کاتێکدایە نێیمار لە مانگی 10ی ساڵی رابردوو، نێیمار دووهەم منداڵی لە دایک بوو بەناوی مەیڤی لەگەڵ برونا بیکاردی. بەڵام هەرزوو جیابوونەوە و نێیمار هیچ کاتێکی بەفیڕۆ نەدا بۆ ئەوەی ببێتە خاوەن سێهەم منداڵ لەگەڵ خۆشەویستەکەی ئێستای کە کچە مۆدێلێکە بە ناوی ئەماندا کیمبەرلی.
هاوکات ناوبراو خاوەنی کوڕێکی 12 ساڵە بە ناوی دەیڤی لوکا لە خۆشەویستێکی دیکەی پێشووی.