ئاسیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول شوێنگرەوەی سەڵاح دەگوازێتەوە

ئەستێرەکەی لالیگا چەند هەنگاوێک لە لیڤەرپوول دوورە

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول ئۆفەرێکی گەورەی بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی ژاپۆن ئامادەکردووە.

بەگوێرەی رۆژنامەی سپۆنیچی ژاپۆنی، لیڤەرپوول بڕی 65 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی تاکێفووسا کوبۆ، ئەستێرەی ریال سۆسیداد تەرخانکردووە.

بەهای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کوبۆ لە ریال سۆسیداد بریتییە لە 60 ملیۆن یۆرۆ، کەچی لیڤەرپوول زیاتر لە پێنج ملیۆن یۆرۆی پێشکەشکردووە، تاوەکو بیکاتە گرانترین گواستنەوەی یاریزانی ژاپۆنی لە مێژوودا.

کوبۆ تەمەنی 23 ساڵە و پێشتر یاری بۆ ریال مەدرید کردووە. بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەکە بێت، مووچەی ساڵانەی کوبۆ لە لیڤەرپوول دەگاتە 15 ملیۆن پاوەند (هەفتانە 240 هەزار پاوەند) و دەبێتە دووەم خاوەن بەرزترین مووچە لە یانەکە، لە دوای محەمەد سەڵاح.

گرێبەستی سەڵاح لە هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت و لیڤەرپوول لە ئێستاوە کار بۆ دۆزینەوەی شوێنگرەوەیەک دەکات.

کوبۆ هاوشێوەی سەڵاح یاریزانێکی چەپلەرە و ئاستێکی بەرزی لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە پێشکەشکردووە.

ئەگەر کوبۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە بکات، دەبێتە سێیەم یاریزانی ژاپۆنی یاری بۆ یانەکەی مێرسیساید بکات، لە دوای هەریەکە لە تاکومی مینامینۆ و واتاروو ئێندۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button