ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

بارسێلۆنا ئێنگۆلۆ کانتێ دەگوازێتەوە؟

تاوەکو ئێستا کێشەکانی دارایی یانە کاتالونییەکە چارەسەر نەکراون

Yariga App

یاریگا –

هەرچەندە سەرنجی تەواوی بارسێلۆنا لەسەر گواستنەوەی نیکۆ ویڵیامس و دانی ئۆلمۆیە، بەڵام ئێستا ناوی ئێنگۆلۆ کانتێ لە لیستی داواکراوەکان زیادکراوە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، کانتێ، یاریزانی ئیتیحاد لەلایەن هانسی فلیک داواکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی فەرمی نەنراوە.

کانتێ، 33 ساڵ بۆ ماوەی دوو ساڵ لە بازنەی گرنگییەکانی بارسێلۆنادا بوو، بەڵام لە کۆتاییدا یاریزانەکە چووە سعوودیە. دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لە یۆرۆی رابردوو لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا، جارێکی دیکە ناوی کانتێ گەڕایەوە نێو گەورەکانی ئەوروپا.

بارسێلۆنا ناتوانێت پارەی گواستنەوەی کانتێ دابین بکات، بۆیە هەموو هەوڵێک بۆ گواستنەوەی بە خواستن دەدات، هەرچەندە پێناچێت ئیتیحاد ئۆفەرێکی لەمشێوەیە قبووڵ بکات، بە تایبەت دوای رەتکردنەوەی ئۆفەرێکی فەرمی وێستهام یونایتد.

رۆژنامەکە دووپاتیدەکاتەوە، تاوەکو ئێستا هیچ بەرەوپێشچوونێک لە گواستنەوەی کانتێ نییە.

لە وەرزی رابردوودا، کانتێ لە کۆی 30 یاری لەگەڵ ئیتیحاد دوو گۆڵی کرد و دوای دوو ساڵ لە دوورخستنەوە، جارێکی دیکە بانگهێشتی هەڵبژاردەی فەڕەنسا کرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button