یاریگا –
لە یارییەكی دۆستانەی ئامادەكارییدا بۆ وەرزی نوێ ئیتان ئێمباپێ، برای كیلیان ئێمباپێ تووشی پێكانێكی قورس بوو.
ئێمباپێ لە گواستنەوەكانی هاوینی ئەمساڵدا ریزەكانی پاریس سانجێرمانی جێهێشت و پەیوەندی بە لیلی فەڕەنسیەوە كرد.
Ethan Mbappé sort sur blessure 🤕#GNKLOSC 2-2 I 90’
— LOSC (@losclive) July 20, 2024
لیل لە یارییەكی دۆستانەدا رووبەرووی راسینگ خێنك بوویەوە و یارییەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات، لە میانی ئامادەكارییەكان بۆ وەرزی نوێ.
لە خولەكی 78 یارییەكەدا ئیتان ئێمباپێ بەشداری یارییەكەی كرد، بەڵام بەهۆی پێكانەوە لە خولەكی 90 یاریگای بەجێهێشت.
J’espère revenir le plus rapidement possible 😔🙏🏽
Merci aux supporters d’avoir fais le déplacement 🔴⚪️😔😔… pic.twitter.com/J2xF9wylh1
— Ethan Mbappé (@Ethanmbappe7) July 20, 2024
لە دوای یارییەكە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێكس نووسیویەتی:
هیوادارم بە زووترین كات بگەڕێمەوە، سوپاس بۆ پەیامی پشتیوانیتان.
تا ئێستا یانە فەڕەنسییەكە هیچ بەیاننامەیەكی دەربارەی پێكانەكەی ئیتان ئێمباپێ بڵاو نەكردووەتەوە.
لە گواستنەوەكانی هاوینەدا لە دوای رۆیشتنی كیلیان ئێمباپێی برای، ئیتانیش پاریس سانجێرمانی جێهێشت.