ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئادریێن رابیۆ لە گەورەیەکی پرێمەرلیگ نزیکبووەتەوە

''شۆڕشی هۆڵەندییەکان بەردەوامە''

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد لە گواستنەوەی ئادریێن رابیۆ نزیکبووەتەوە.

یاریزانە فەڕەنسییەکە سوورە لە یاریکردن لە پرێمەرلیگ، ئەمەش دوای بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ یوڤێنتوس.

ئێریک تێن هاخ، راهێنەری مانچێستەر یونایتد بە پاڵپشتی سێر جیم راتکڵیف، هاوخاوەنی یانەکە، شۆڕشێکی گەورەی دەستپێکردووە و چەند یاریزانێکی گواستووەتەوە و خەریکی گواستنەوەی بەشێکی دیکەیە.

رۆمان گاودن، رۆژنامەنووسی فەڕەنسی روونیکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد زۆر لە گواستنەوەی رابیۆ نزیکە و لیڤەرپوول خەریکە لە کێبڕکێیەکەدا نامێنێت. رابیۆ گفتوگۆی لەگەڵ نوێنەری هەردوو یانەکە کردووە، بەڵام مان یونایتد نزیکترە.

هەرچەندە دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول هەرگیز گرنگی بە رابیۆ نەداوە، بەمەش رێگە بۆ گواستنەوەی ئەستێرە فەڕەنسییەکە بۆ مان یونایتد خۆشتر دەکات.

گواستنەوەی رابیۆ بەخۆڕایی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر پێکهاتەی تێن هاخ دەبێت، بۆیە مان یونایتد ناوی هەریەکە لە سکۆت مەکتۆمینای و کاسێمیرۆی خستووەتە نێو لیستی فرۆشتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button