دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ شۆڕشی نوێبوونەوەی مانچێستەر یونایتد بەردەوامە و ئەستێرەیەکی دیکە دەگوازێتەوە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا
یاریگا –
مانچێستەر یونایتد ئەستێرەیەکی ئینگلیزی دەفرۆشێت و ئەستێرەیەکی فەڕەنسی دەکاتە شوێنگرەوەی…
مانچێستەر یونایتد گفتوگۆکانی بەڕێکردنی مەیسن ماونت، 25 ساڵی دەستپێکردووە – HITC
ئادریێن رابیۆ، 29 ساڵ نزیکە لە واژۆکردنی گرێبەستێک لەگەڵ مانچێستەر یونایتد – گۆڵ
ئارسیناڵ نزیکە لە گواستنەوەی تۆمی سێتفۆڕد، گۆڵپارێزی ئەیاکس – ئیڤینینگ ستاندارد
ئارسیناڵ هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ریکاردۆ کالافیۆری گەیاندووەتە لووتکە – ئاتلێتیک
مانوێل ئوگارتی، بەرگریکاری ئوروگوایی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد رێککەوتووە و ئێستا یانەکە گفتوگۆی گواستنەوەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان دەکات – فابریزیۆ رۆمانۆ
وێستهام یونایتد و ئێنگۆلۆ کانتێ گەیشتوونەتە رێککەوتنی سەرەتایی و تەنیا بڕیاری کۆتایی ئیتیحاد ماوە – ئاتلێتیک
ئاستۆن ڤیلا ئامادەکاری بۆ فرۆشتنی لوکاس دین، 31 ساڵ دەکات – فووتبۆڵ ئینسایدەر
مانچێستەر یونایتد بڕی 30 ملیۆن پاوەندی وەک نرخی دەستبەرداربوون لەسەر سکۆت مەکتۆمینای داناوە – فووتبۆڵ ئینسایدەر
یێسپەر لیندشترۆم، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ناپۆلی بۆ ماوەی یەک وەرز بە خواستن پەیوەندی بە ئێڤەرتن دەکات – کالچیۆ مێرکاتۆ
برایتن گفتوگۆی لەگەڵ ئینتەر مەیامی بۆ گواستنەوەی دیێگۆ گۆمێز دەستپێکردووە – سکای سپۆرتس
بیرمینگهام سیتی لە نزیکەوە چاودێری لوک هاریس، ناوەڕاستکاری فولهام دەکات – فووتبۆڵ ئینسایدەر
چێڵسی ئامادەیە بە خواستن رێگە بە چوونە دەرەوەی ئاندرێی سانتۆس بۆ ستاسبۆرگ بدات – فابریزیۆ رۆمانۆ
ئێڤەرتن هەوڵدەدات گرێبەستێکی پێنج وەرزە لەگەڵ کاڵڤن فیلیپس، یاریزانی مانچێستەر سیتی واژۆ بکات – فووتبۆڵ ئینسایدەر