دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دوایین زانیاریی لەسەر گفتوگۆکانی نێوان نەسڕی سعودی و ڤان دایک

Yariga App

یاریگا –

یانەی نەسڕی سعودی بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ رازیکردنی ڤیرجڵ ڤان دایک بۆ ریزەکانیان بەڵام گریمانەی رێککەوتنەکە لاوازتر بووە.

بەپێی زانیارییەکانی رودی گالێتی، دوای کۆتا گفتوگۆی لەگەڵ سندوقی وەبەرهێنانی گشتی سعودی، ڤان دایک ئەگەری پەیوەندیکردن بە خولی سعودیە رەتناکاتەوە.

گالێتی ئاستەنگی رێککەوتنەکەیشی ئاشکراکردووە و باس لەوە دەکات لایەنی سعودی ئەو بڕە پارە (55 ملیۆن یۆرۆ)یان پێ زۆر بەرزە.

یەکێک لە گفتوگۆکارەکان ئەوەی بە سەرچاوەکە وتووە کە نرخی یاریزانەکە ئێستا مەترسی خستووەتە سەر ئاراستەی گفتوگۆکان.

یانەی نەسڕ بە بەڕێوبەرایەتی فێرناندۆ هیێرۆی بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە دەیانەوێ وەرزەکانی داهاتوویان جیاوازتربێت و کۆتایی بە پاوانخوازیی هیلالی رکابەریان بهێنن لە خولی سعودی. هەر بۆیە زۆر بە گەرمی هاتوونەتە نێو میرکاتۆکەی هاوین و کۆتاییەکانی هەفتەی رابردوویش بوو بێنتۆ ماتیۆسی گۆڵپارێزی بەڕازیلیان گواستەوە.

نەسڕ گۆڵپارێزێکی بەڕازیلی گواستەوە

ڤان دایکی هۆڵەندی کە ئێستا تەمەنی 33 ساڵە، ماوەی 13 ساڵە وەک یاریزانی پیشەگەر لە ئەوروپا لە ریزەکانی گرۆنینی وڵاتەکەی، سەڵتیکی سکۆتلەندی، ساوسهامپتنی ئینگلیزی و لەوەتەی 2018 تا ئێستا لە ریزەکانی لیڤەرپوولە یاریی دەکات.

ناوبراو بە 75 ملیۆن پاوەند گواسترایەوە ئانفیڵد و لەگەڵ ڕێدز توانی خەونی لەمێژینەی لیڤەرپوولییەکان بەدیبهێنێ بە بردنەوەی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button