ئیسپانیاگرنگترین

بەهۆی ئەو ئۆفەرەی بۆی هاتووەتە پێشەوە مارکێز بارسێلۆنا جێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

رافایل مارکێز بەهۆی هاتنەپێشەوەی چانسێکی گەورەی راهێنەرایەتی، هەفتەی داهاتوو بارسێلۆنا بەجێدەهێڵێت.

مارکێزی مەکسیکی کە لەوەتەی ساڵی 2022 ئەرکی راهێنەرایەتی بارسێلۆنا ئاتلێتیک یاخود بارسا B لە ئەستۆ گرتووە، لە وڵاتەکەیەوە چانسێکی بۆ هاتووەتەپێشەوە کە وەک یاریدەری ئاگیری راهێنەر کار بکات و پاشان بە فەرمی پۆستی سەرپەرشتیاری یەکەمی مەکسیک وەبگرێت.

وەردەکاری زانیارییەکە باس لەوە دەکات مارکێز تا ساڵی 2026 وەک یاریدەر بەردەوام دەبێت و پاشان پۆستەکە بەڕێوە دەبات و لە مۆندیالی ئەو ساڵە دەبینرێت کە وڵاتەکەی هاوشانی ئەمریکا و کەنەدا یەکێکە لە رێکخەرانی پاڵەوانێتیەکە.

بەرگریکارەکەی پێشووی بارسێلۆنا بە درێسی بلاوگراناوە لە وەرزی 2003-2010 یاریکردووە و یەکێکە لە یاریزانە دیارەکانی مێژووی بارسا. لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەیشی بە 147 یاری لە پلەی چوارم زۆرترین بەشدارییە لەگەڵ مەکسیک کە لە 1997-2018ی خایاند.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button