ئیتاڵیاگرنگترین

سەرۆکی ئینتەر میلان هەواڵە خۆشەکەی بە هاندەرانی یانەکە راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

جۆزێپی مارۆتا سەرۆکی ئینتەر میلان مژدە خۆش و چاوەڕوانکراوەکەی بە هاندەرانی یانەکە راگەیاند سەبارەت بە لاوتارۆ مارتینێز.

ئەگەرچی جیاواز لە چەند ساڵی رابردوو، داهاتووی هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە تەمومژی لەسەر نەمابوو، بەڵام هاوکات هەموان لەو یانەیە دەیانویست بە فەرمی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی رابگەیەنرێت و هێندەیتر دڵنیابنەوە لاوتارۆ بۆ چەند ساڵێکی زۆرتریش سەرکردایەتی هێڵی پێشەوەی نێرازۆری دەکات. هەروایش بوو، تۆزێ پێش ئێستا مارۆتای سەرۆکی وتی

مارتینێز گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ یانەکە واژۆ کردووە. هەمووشتێک تەواو بووە. لە هەفتەکانی داهاتوودا دەبێت بە فەرمی.

لای خۆیەوە فابریزۆ رۆمانۆی ئیتاڵی وردەکاری زیاتری خستووەتە روو لەو بارەیەوە و ئاشکرای کردووە کە گرێبەستی نوێی مارتینێز لەگەڵ ئینتەر تا هاوینی 2029 دەبێت بە مووچەی ساڵانەی 9 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ گۆڕانکارییەکان.

گۆڵکارە تەمەن 26 ساڵانەکە  هاوینی 2018 لە یانەی رەیسینگی وڵاتەکەیە بە بڕی 22.7 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی 5 ساڵ گواسترایەوە ئینتەر و لەگەڵ ئەو یانەیە چەندین نازناوی ناوخۆیی بردووەتەوە لەوانە دوو نازناوی سریائەی. جارێکیش گەیشتە فیناڵی چامپیۆنزلیگ بەڵام چانس یاوەریان نەبوو کاتێک بەرانبەر مان سیتی 1-0 تووشی شکست هاتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button