دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

روی کۆستا هەمووشتێکی لەبارەی جواو نێڤێسەوە درکاند

Yariga App

یاریگا –

روی کۆستای سەرۆکی یانەی بێنفیکای پۆرتوگالی پەردەی لەسەر راستیەکان هەڵماڵی سەبارەت بە جواو نیڤێس و ئەو ئۆفەرەی لە فەڕەنساوە پێشکەشیان کراوە.

لاوە ناوەڕاستکارەکە بە تەواوەتی بووە بە داوی پاریس سانجێرمانەوە و لەو بارەیەشەوە ماوەیەکی زۆرە دەنگۆی جیاواز بڵاودەکرێتەوە، تا ئەمڕۆ، بەپێی زانیارییەک کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە و بەشێک لە لێدوانەکانی روی کۆستای هاوپێچکردووە، پاریس ناوەڕۆکی گرێبەستی فەرمی پێشکەشی یاریزانەکە کردووە دوای ئەوەی لەسەر مەرجە کەسیەکان رێککەوتن کراوە. هاوکات سەرۆکی بێنفیکایش ددانی نا بە راستی گفتوگۆکانی نێوان یانەکەی و پاریس و وتی

بەڵێ، پەڕاوی ئۆفەر هاتووە بۆ جواو. ئێستا خەریکی گفتوگۆ لەسەر بڕەکەی دەکەین.

هاوکات ئەو دەنگۆیەیشی رەتکردەوە کە پێشتر باس لەوە دەکرا لایەنی پۆرتوگالی داوای بڕە پارەیەکی خەیاڵی دەکەن و، وتی

من هەرگیز نەموتووە جواو تەنها بە بڕی 120 ملیۆن یۆرۆ لە بێنفیکا دەڕوات.

ئەو پەرەسەندنانە لە کاتێکدایە سەرەتاکانی ئەم مانگە بوو کە دەنگۆکان باسیان لە نرخی داواکراوی یاریزانە 19 ساڵانەکە خاڵی ناکۆکی نێوان هەردوولایەنە.

نرخی نێڤێس خاڵی ڕێکنەوتنی نێوان بێنفیکا و پاریسە

بەم رێککەوتنە نیمچە فەرمییە، هەوڵەکانی مانچێستەر یونایتد بێ ئاکام دەمێنێتەوە کە لە رێگەی برونۆ فێرناندێشەوە هەوڵی رازیکردنی نێڤێسیان دەدا و خودی جیم راتکلیف ئەو یاریزانەی دەویست بۆ هێڵی ناوەند.

بابەتی زیاتر

Back to top button