ئه‌ڵمانیا

دۆرتمۆند درێسی وەرزی نوێی نمایش کرد

Yariga App

یاریگا-

دۆرتمۆندی ئەڵمانی بە هاوکاری پوما درێسی یەکەمی یانەکەی بۆ وەرزی نوێ نمایش کرد.

کاتێکی زۆر نەماوە بۆ دەستپێکردنی وەرزی نوێی بۆندسلیگا، تیپەکانی ئەم پاڵەوانێتییە سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ دەستپێکێکی بەهێز لە وەرزی نوێدا، هەروەها پرۆسەی نمایش کردنی ئەو درێسانەی کە بڕیارە لەم پاڵەوانێتییەدا لەبەری بکەن چەند رۆژێک لەمەوبەر دەستیپێکرد و بەردەوامە.

یەکێک لەو تیپانەی کە ساڵانە درێسەکەی لەنێو هاندەرانی تۆپی پێ لە ئەوروپادا هاندەرێکی زۆری هەیە، دۆرتمۆندە و چەند خولەکێک لەمەوبەر، دواجار ئەم یانەیە پەردەی لەسەر ئەو درێسە لادا کە بەنیازە بۆ وەرزی نوێ لەبەری بکات، درێسێکی زۆر سەرنجڕاکێشە لەگەڵیدا دیزاینەکەی کلاسیکە.

ئەم درێسە کۆمپانیای پوما وەک سپۆنسەرێکی دارایی ئەم یانەیە دیزاینی کردووە، لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پێشوازییەکی زۆری لێکرا و جێگەی سەرنجە بزانین کۆمپانیای پوما بڕیاری داوە ئەم درێسە بە ئیلهام وەرگرتن لە درێسەکانی ساڵانی 1996-1997، 2012-2013، 2016-2017 و هەروەها 2017-2018 دیزاین بکات.

زەردەواڵەکان بۆ ناساندنى ئەم درێسە دەستەواژەى “مێژوو دروستکردنەوە”ى بەکارهێناوە و بە ئیلهامى ساتەکانى مێژووى رابردووى تیپەکەى. ئەم درێسە لە ئەمڕۆوە بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی کڕینی دەکەن لە فرۆشگاکانی پوما و دۆرتمۆند بەردەست دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button