عێراقکوردستانگرنگترین

یانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان كێبركێی گواستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د دلاوه‌ر ده‌كه‌ن

Yariga App

یاریگا –

به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌ورۆز له‌ وه‌زری رابردوو له‌ خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق پێشكه‌شی كرد، یانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی به‌غداد و دوو یانه‌ی كوردی ده‌یانه‌وێت گریێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكه‌ن.

محمه‌د دلاوه‌ر یاریزانه‌ لاوه‌كه‌ی شاری سڵێمانی به‌ تۆڕی وه‌رزشی یاریگای راگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی ( شوڕته‌ – جه‌وییه‌ – زه‌ورا – دهۆك  – زاخۆ) گرێبه‌ستیان پێشكه‌شكردووم، به‌ڵام بڕیاری كۆتاییم نه‌داوه‌.

گوتیشی، گرێبه‌سته‌م له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌ورۆز ماوه‌، له‌باره‌ی مافی ده‌ستبه‌رداربوونم  له‌گه‌ڵ نه‌ورۆز له‌ گفتوگۆدام، ده‌بێت پێشتر یانه‌كه‌م  رازیبێت، ئینجا بڕیاری كۆتایی ده‌ده‌م.

یاریزانه‌كه‌ی یانه‌ی نه‌ورۆز له‌ هێلی به‌رگری یاریی ده‌كات و له‌ وه‌رزی رابردوو له‌ خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق له‌ 32 یاریی به‌شداریكرد و دوو گۆل 10 ئه‌سیستی هه‌بوو.

محه‌مه‌د چوار وه‌رزه‌ درێسی یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌پۆشێت،  پێشتر له‌ ریزی یانه‌ی سیروانی نوێ یاریی ده‌كرد، له‌ ریزی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستانیش یاریی كردووه‌.

Back to top button