ئیتاڵیاگرنگترین

کاماردا هێرشبەرە لاوەکە، یەکەم گرێبەستی پیشەگەرانەی واژۆکرد

تاوه‌كو ساڵی 2027 گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ میلان كرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئەیسی میلان ڕایگەیاند، فرانسیسکۆ کاماردا یەکەم گرێبەستی پیشەگەرانەی  له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی واژۆکرد.

فرانسیسکۆ، لە 10ی ئازاری 2008 لە میلانۆ لەدایکبووە، لە تەمەنی 7 ساڵیدا پەیوەندی بە ئەکادیمیای لاوانی رۆسۆنێریەوە کردووە، بەهۆی لێهاتوویی تەکنیکی و تۆمارێكی سەرنجڕاکێشی گۆڵکردن میلان گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كرد.

لە وەرزی 2021-2022 رۆڵی سەرەکی هەبوو لە یارمەتیدانی تیپەکەی بۆ دەستەبەرکردنی نازناوی سکودێتۆی خوار 15 ساڵ.

وەرزی رابردوو لەگەڵ تیپی خوار 19 ساڵانی یانه‌كه‌، بە گشتی 41 یاری كردووه‌،  14 گۆڵیشی كردووه‌.

لە 25 تشرینی دووەمی 2023 لە تەمەنی 15 ساڵ و 8 مانگ و 16 ڕۆژدا بووە بچووکترین یاریزان کە تا ئێستا یەکەم یاری لە خولی ئیتاڵیا ئەنجامدابێت لە بەرامبەر فیۆرێنتینا. هەروەها دووەم یاری لە سان سیرۆ بەرامبەر فرۆسینۆن ئەنجامدا.

لە نێوان مانگەکانی ئایار و حوزەیران، هێرشبەرە لاوەکە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەشداری جامی نه‌ته‌وه‌كانی  ئەوروپای خوار 17 ساڵانی کرد، نازناوەکەیان بەده‌ستهێنا و له‌ 5 یاری و 4 گۆڵ، ئه‌سیتێكیشی هه‌بوو، هەروەها وەک باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە دەستنیشانکرا، ئێستا لەگەڵ چوار یاریزانی تری رۆسۆنێری بەشداری پاڵەوانێتی ئەوروپای خوار 19 ساڵان دەکات کە لە ئیرلەندای باکوور ده‌كرێت.

فرانسیسکۆ كاماردا گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی میلان تاوه‌كو 30 حوزەیرانی 2027ده‌بێت و له‌ ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی.

بابەتی زیاتر

Back to top button