بۆ گواستنەوەی ریکاردۆ کالافیۆری ئارسیناڵ و بۆڵۆنیا رێککەوتن
گەنەرز یەکلایی کردەوە
یاریگا –
ئارسێناڵ لە یەکلاکردنەوەی یەکەم گرێبەستی ئەم هاوینەی نزیک دەبێتەوە و بەرامبەر 50 ملیۆن یۆرۆ کالافیۆری دەباتە ریزەکانی.
ماتیۆ مۆریتۆ رۆژنامەنووسی ماڵپەڕی ریلێڤۆ ئاشکرایکردووە، بۆ گواستنەوەی ریکاردۆ کالافیۆری، ئارسیناڵ لەگەڵ بۆڵۆنیا رێککەوتووە و ئێستا لە کۆتا قۆناخی یەکلایی کردنەوەی گرێبەستەکەن.
Arsenal e Bologna si sono finalmente avvicinate sulla cifra finale per il trasferimento di Riccardo Calafiori.
Accordo totale tra club praticamente raggiunto.
Riccardo Calafiori ha già raggiunto un’intesa sul contratto diverse settimane fa. https://t.co/Es8DUU40l8
— Matteo Moretto (@MatteMoretto) July 20, 2024
گەنەرز دوو هەفتە لەمەوبەر لەگەڵ بەرگریکارە ئیتاڵییەکە لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوتبوو، تەنیا ئەوە مابوو بۆلۆنیا رازی بێت، ئێستا یانە ئیتالییەکە بە ئۆفەرەکەی ئارسیناڵ رازیبووە.
گرێبەستی بەرگریکارە تەمەن ساڵانییەکە لەگەڵ ئارسیناڵ بۆ 5 وەرز دەبێت و کالافیۆری تا هاوینی 2029 درێسی ئارسیناڵ دەپۆشێت، تێچووی گرێبەستەکەش 50 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
ریکاردۆ کالافیۆری کێیە؟
کالافیۆری 19ـی مایۆ/ئایاری 2002 لە رۆما لەدایکبووە، شەش ساڵ لەمەوبەر دووچاری پێکانێکی سەخت بوو، ئەم یاریزانە نەک هەر نزیکبوو واز لە یاریکردن بهێنێت، بەڵکو پزیشکەکان پێیان گوت ئەستەمە بتوانیت جارێکی دیکە لەسەر پێیەکانت بڕۆی.
لە ئۆکتۆبەری 2018 لە چامپیۆنزلیگی لاوان لە یاریی دووەمی خۆی لەگەڵ تیپی ژێر 19 ساڵانی رۆما بەرامبەر ڤیکتۆریا پلزن لە ئەژنۆی راستی تووشی پێکانێکی سەخت بوو، کالافیۆری کە ئەوکات تەمەنی تەنیا 16 ساڵان بوو، پێکانەکەی هێندە سەخت بوو، پزیشکەکان دەڵێن 10 ساڵ جارێک پێکانی وا روودەدات، پزیشکەکان پێیان گوتبوو ناتوانیت چیدیکە یاریی بکەیتەوە و بڕوایان وابوو مەترسی هەیە بتوانێت جارێکی دیکە لەسەر پێیەکانی بڕوات.
کالافیۆری گەرچی ساڵێکی لەسەر جێگا بەسەر برد، بەڵام 347 رۆژ دوای پێکانەکەی گەڕایەوە و کۆڵی نەدا.
بەرگریکارە ئیتاڵییەکە دوای گەڕانەوەی بۆ یاریکردن لە لێدوانێکی بە کەناڵی یانەی رۆمای گوت: هەمووان بێ هیوا ببوون، ئەژنۆی راستم سێ هێندەی ئەژنۆی چەپم ئەستوور ببوو، هەمووان بڕوایان نەدەکرد رۆژێک لە رۆژان بتوانم یاریی بکەمەوە، بەڵام من کۆڵم نەدا، چونکە خەونی گەورەم هەیە’.
لەوکاتەی کالافیۆری لەسەر جێگا کەوتبوو، ئیدین دزیکۆ هێرشبەری رۆما دوای گۆڵێکی درێسی کالافیۆری بەرزکردەوە و پشتیوانی خۆی بۆ ئەو یاریزانە کرد بۆ ئەوەی بتوانێت پێکانەکەی تێبپەڕێنێت.
کالافیۆری دوای ئەوەی ئالنگارییە گەورەکەی پێکانی ئەنۆی بردەوە، رووبەڕووی ئالنگارییەکی دیکە بووەوە، خۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری ئەوکاتی رۆما ئەو یاریزانەی بەڕێکرد و لە یانەکە دەریکرد، کالافیۆری لە رۆماوە چووە جێنەوا و دواتر چووە بازلی سویسڕی، ساڵێک لەمەوبەریش پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی بۆلۆنیا کرد.
کالافیۆری هاوینی رابردوو بەرامبەر چوار ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ بۆلۆنیا واژۆ کرد، کەچی ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان نرخی 30 ملیۆن یۆرۆیە و یانەکە داوای 50 ملیۆن یۆرۆ دەکات.