ئه‌مریکافه‌ره‌نساگرنگترین

به‌فه‌رمی سەرۆکایەتی ئەرجەنتین داوای لێبوردنی له‌ فەرەنسا كرد

Yariga App

یاریگا –

حکومەتی ئەرجەنتین داوای لێبوردنی لە فەرەنسا کرد لەسەر لێدوانەکانی ڤیکتۆریا ڤیارۆیل جێگری سەرۆکی ئەرجەنتین و ئه‌و دروشمه‌ رەگەزپەرستانە دژی یاریزانانی فەرەنسا لە کاتی ئاهەنگگێڕانی هەڵبژاردەكه‌ بۆ بردنەوەی نازناوی کۆپا ئەمریکا دەگووتەوە.

مانوێل ئادۆرنی، وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار گوتی، کارینا مایلی، سکرتێری سەرۆک و خوشکی سەرۆک خاڤیێر مایلی، رۆژی پێنجشەممە چووه‌ باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە بوینس ئایرێسی پایتەختی ئه‌رجه‌نتین و داوای لێبوردنی كرد و رایگه‌یاند، هەڵوێستی حکومەت ئەوە نییە کە هەستی وەرزشی لەگەڵ پرسە دیپلۆماسییەکان تێکەڵ بکات.

ئەم مشتومڕە لەگەڵ پێشبینی هاتنی سەرۆک مایلی بۆ پاریس دێت لەسەر بانگهێشتی حکومەتی فەرەنسا بۆ بەشداریکردن لە کردنەوەی یارییەكانی ئۆڵۆمپیاد.

وتەبێژی سەرۆکی ئه‌رجه‌نتین  داوای لێبوردنی له‌ فه‌ڕه‌نسا كرد و گوتی، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ فەرەنسا تەندروستن.

ئێنزۆ فێرناندێز پەیوەندیی نێوان یاریزانانی فەڕەنسا و ئەرجەنتین تێکدەدات

رۆژی چوارشەممە ڤیارۆئێل لە پلاتفۆرمی ئێکس پەیامێکی پاڵپشتی بۆ ئەنزۆ فێرناندێزی ئینگلیزی یاریزانی یانەی چێڵسی بڵاوکردەوە، کە دروشمی رەگەزپەرستانەی بەرامبەر یاریزانانی فەرەنسا گوته‌وه‌، دوای بردنەوەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی له‌ كۆلۆمبیا و به‌ده‌ستهێنانی نازناوی كۆپا ئه‌مه‌ریكا.

ئێنزۆ فێرناندێز پەیوەندیی نێوان یاریزانانی فەڕەنسا و ئەرجەنتین تێکدەدات

جێگری سەرۆک کۆمار نووسیبووی، بەهۆی دروشمی تۆپی پێ هیچ وڵاتێکی داگیركار ئێمە ناترسێنێت ، یان گێڕانەوەی ڕاستییەکان کە نایەوێت دان بەوەدا بنێت. واز لە خۆنمایشکردن بێنن، ئێوە دووڕووەکان، ئێنزۆ، من پشتگیریتان دەکەم.

فیفا رۆژی سێشەممە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا بە توندی ئیدانەی هەر جۆرە جیاکارییەک دەکات، بە یاریزانان و هاندەران و بەرپرسانیشەوە و ڕایگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لەو دروشمانەی یاریزانانی ئەرجەنتینیەکان دەکەین.

لە ئەرجەنتینیش ئەم ڕووداوە دانگدانه‌وه‌ی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، چونکە حکومەت جولیۆ گارۆی بریکاری وەزیری دەرەوەی لە کارەکەی دوورخستەوە، سەرۆکی فیدراسیۆنەکە داوای لێبوردنی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button