ئیسپانیا

لە دوای هاتنی ئێمباپێ چارەنووسی بێڵینگهام چی بەسەر دێت؟

Yariga App

یاریگا –

جود بێلینگهام لە وەرزی داهاتوو لە پێکهاتەی ریال مەدریددا لە شوێنێکی جیاواز بە بەراورد بە وەرزی پێشوو یاریی بکات، دۆخەکەش بۆ ئەو تا رادەیەک جیاواز دەبێت.

لەگەڵ هاتنی کیلیان ئێمباپێ بۆ ریال مەدرید، ئەو سیستەمەی کە پێشبینی دەکرێت کارلۆ ئەنچیلۆتی لە زۆربەی یارییەکانی بەکاری بهێنێت، سیستەمی چوار سێ سێیە. لەم سیستەمەدا کیلیان ئێمباپێ لەگەڵ ڤینیسیۆس جونیۆر و رۆدریگۆ لە هێڵی هێرشبەری یاریی دەکەن. وەرزی رابردوو جود بێلینگهام زۆربەی کاتەکان وەک یاریزانی ژمارە 10 لە یاریگادا بووە و هەندێکجاریش رۆڵی هێرشبەرێکی بینیوە، بەڵام لە وەرزی داهاتوودا بێلینگهام رۆڵی یاریزانی ناوەڕاست دەبینێت، چونکە لەمەودوا ئێمباپێ رۆلی سەرە رمی هەیە، ئەم دۆخەش دەبێتە هۆی ئەوەی جود بێلینگهام کەمێک لە دواوە یاری بکات.

بەگوێرەی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، کارلۆ ئەنچیلۆتی بەنیازی ئەوە نییە شوێنی یاریی ئەستێرە ئینگلیزییەکە سنوردار بکات و یاریزانەکە هێشتا دەتوانێت لە گۆڵی بەرامبەر نزیک بێتەوە و بەشداری گۆڵکردن بکات، بەڵام پێگەی سەرەکیی یاریزانی ناوەڕاست و لە پێشەوەی بەرگری ناوەڕاست و لە تەنیشت ئۆرلین چوامینی و فێدریکۆ ڤاڵڤێردی ئامادە دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button