ئینگلتەراگرنگترین

ئینگلتەرا داواكارییەكان بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەكەی وەردەگرێت

Yariga App

یاریگا –

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا بەردەوامە لە گەڕان بە دوای راهێنەرێكدا بۆ شوێنگرتنەوەی گارێس ساوسگەیت راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەكەیان.

لە ماوەی رابردوودا هەژماری فەرمی ئینگلتەرا لە پلاتفۆرمی ئێكس رایگەیاند، گارێس ساوسگەیت دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەشكردووە و واز لە راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەكە دەهێنێت.


ئینگلتەرا توانی بگاتە یاری كۆتایی یۆرۆی 2024 و لەو یارییەشدا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا شكستیهێنا.


بە گوێرەی زانیارییەكانی بی ئێن سپۆرتی قەتەڕی، یەكێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا داواكارییەكان بۆ وەرگرتنی ئەو كاندیدانەی كە ئارەزووی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەكەیان هەیە وەردەگرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئینگلتەرا بە مەرج داواكارییەكان وەردەگرێت، مەرجەكەشیان ئەوەیە كاندیدەكە دەبێت ئەزموونێكی بەرفراوانی لە تۆپی پێی ئینگلتەرا هەبێت، لە خولی نایابی ئینگلتەرا یان لەپاڵەوانییەتیە گەورەكاندا ئەنجامی باشی بەدەستهێنابێت، ئەوەی خۆی هەڵدەبژێرێت پێوویستە رۆحی سەركردایەتی هەبێت، لەگەڵ توانای درووستكردنی كەشێكی ئەرێنی.

فیدراسیۆنەكە بەرواری 2ی مانگی داهاتوو وەك كۆتا مۆڵەت بۆ وەرگرتنی داواكارییەكان داناوە.

ساوسگەیت وەك راهینەری ئینگلتەرا 102 یاری كرد و لە 64 یاری براوە بوون و 20 یاری یەكسان بوون و لە 18 یاریش تووشی شكست هاتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button