بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کۆرێنتیانز لە گواستنەوەی بالۆتێلی پەشیمان دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

کۆرێنتیانزی بەرازیلی بڕیاریدا گرێبەست لەگەڵ ماریۆ بالۆتێلی ئیتاڵی واژۆ نەکات.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرت رودی گالێتی بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی کۆرێنتیانز لەگەڵ بالۆتێلی رێککەوتنی زارەکی کردبوو بۆ ئەوەی یاریزانەکە بۆ ماوەی دوو وەرز بە مووچەی ساڵانەی 3 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەکە بکات. ئێستا لەو بڕیارە پەشیمانبوونەتەوە و یاریزانەکەیان ناوێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی گالێتی، لەناو یانەکە ناکۆکی لەسەر گواستنەوەی یاریزانەکە دروستبووە، هەندێک لە بەرپرسانی یانەکە لەوبڕوایەدان توانای جەستەیی یاریزانەکە خراپە و بەکەڵکی یانەکە نایەت، بۆیە لە گواستنەوەی پاشگەزبوونەوتەوە.

هەر بەو هۆیە هێرشبەرە تەمەن 33 ساڵانییەکە جارێکی دیکە بێ یانەیە و ئێستا لە مێرکاتۆ یاریزانێکی ئازادە و هەر یانەیەک بیەوێت دەتوانێت گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

سوپەر ماریۆ دەستپێکی پیشەگەرێتی لە یانەی لومێزانیێ ئیتاڵیەوە بوو لە 2006. لەو کاتەوە چەندین یانەی جیاوازی کردووە وەک ئینتەر میلان، مانچێستەر سیتی، ئەیسی میلان، لیڤەرپووڵ، نیس، مارسێی، بریشیا، مۆنزا، ئەدەنە سپۆر، سیۆنی سویسری ووەرزی رابردووش یاریی بۆ ئەدەنەی تورکی کرد.

بەدرێسی سەرجەم یانەکان بەشداری 495 یاریی کردووە، 210 گۆڵی کردووە و 43 گۆڵی دروستکردووە. نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، سێ نازناوی سێریا ئەی، نازناوێکی پرێمەرلیگ، نازناوێکی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، نازناوێکی جامی ئیتالیا و جامی سوپەری ئیتالیای بەدەستهێناوە.

بە درێسی هەڵبژاردەی ئیتالیاش بەشداری 36 یاریی کردووە، 14 گۆڵی کردووە و 5 گۆڵی دروستکردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button