ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هانسی فلیک داوای مانەوەی یاریزانێکی دەکات

هانسی دەرفەت بە یاریزانەکە دەدات

Yariga App

یاریگا –

هانسی فیلیکی راهێنەری نوێی بارسێلۆنا داوای ماناوەی ئۆریۆل رۆمیو لە یانەکەی دەکات.

رادیۆی کاتالۆنیا بڵاویکردووەتەوە، هانسی فلیک داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردووە، بۆ وەرزی نوێ ئۆریۆل رۆمیو لە یانەکە بهێڵنەوە و چوونکە یاریزانەکە لە پلانەکانیدایە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، راهێنەرە ئەڵمانییەکە راستەوخۆ گتفوگۆی لەگەڵ رۆمیۆ کردووە و پێیگوتووە متمانەی پێیەتی و دەیەوێت لە بارسا بمێنێتەوە.

ناوەڕاستکارە تەمەن 32 ساڵانییەکە هاوینی رابردوو بەبڕی 3.40 ملیۆن یۆرۆ لە جیرۆناوە پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، بەڵام بەهۆی پێشکەش نەکردنی ئاستێکی زۆر بەرز، وا چاوەڕواندەکرا لەم هاوینە یانەکە جێبهێڵیت.

یاریزانە ئیسپانییەکە وەرزی رابردوو لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بە درێسی یانە کاتالۆنییەکە بەشداری 39 یاریی کرد، بەشێوەیەکی گشتی 1.534 خولەک یاریکرد و گۆڵێکی دروستکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button