یاریگا-
دوای 14 ساڵ یاریکردن بۆ بارسێلۆنا، سێرجی رۆبێرتۆ یەکێک لە کاپتنەکانی بلوگرانا بڕیاریداوە یانە کەتەلۆنییەکە بەجێبهێڵێت.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیک لە بارسێلۆناوە رایگەیاند، رۆبێرتۆ بریاریداوە گوێ لە ئۆفەرەکان بگرێت و چاوەروانی نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی نەکات لە بارسێلۆنا.
لە 30 ی مانگی رابردوو، بەفەرمی سێرجی رۆبێرتۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی هات، ئەگەرچی پێشتر سەرچاوە ئیسپانییەکان هەواڵی مانەوەی رۆبێرتۆیان راگەیاند، بەڵام پێناچێت رۆبێرتۆ گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.
بە پێی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، چەند یانەیەکی ئیسپانی وەکو سێڤییا و ڤالێنسیا و جیرۆنا گرنگی بەو یاریزانە دەدەن، بەڵام سێرجی رۆبێرتۆ ئارەزوو دەکات لە دەرەوەی ئیسپانیا یاری بکات و حەز بە رۆشتن بۆ ئینگلتەرا دەکات.
سێرجی رۆبێرتۆ لەگەڵ بارسێلۆنا 373 یاری ئەنجامدا، توانی 19 گۆڵ تۆماربکات.