عێراق

کاساس ئامۆژگاری قوقیە دەکات بچێتە بلوزدادی جەزائیری

Yariga App

یاریگا-

قوقیە ئەستێرەی  زەوڕا گرێبەستی فەرمی لەلایەن بلوزدادی جەزائیری پێگەیشتووە و بەمزووانە بڕیاری کۆتایی دەدات.

حەسەن عەبدولکەریم ناسراو بە ( قوقیە ) یاریزانی زەوڕا کە وەرزی رابردوو خانەی سێیەمی لەگەڵ یانەکەی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بە دەستهێنا، لە بەرنامەی هاتریک کەمێک لە مەوبەر رایگەیاند کە یانەی بلوزدادی جەزائیری بە فەرمی گرێبەستیان پێشکەش کردووە و بەمزووانەش بڕیاری کۆتایی لە سەر دەدات، قوقیە دەربارەی زەوڕا و گرێبەستی یانە جەزائیریەکە گوتی:

ئۆفەرێکی فەرمیم پێشکەش کراوە لە بلوزدادی جەزائیری وە، ڤیکتۆر کاساس ئامۆژگاری کردووم ئەو گرێبەستە قبوڵ بکەم چونکە لە بەرژەوەندی توانای مندایە، پەیوەندیم لەگەڵ راهێنەرەکەی هەڵبژاردەی عێراق زۆر باشە بەو هۆیەوەش گفتوگۆی من و بلوزداد بەرەو پێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە، دەربارەی مانەوەم لە زەوڕا لە کاری پێشینەمە و هەڵوێستی هاندەرانی زەوڕا هەرگیز لە بیرناکەم هەموو کات پاڵپشتم بوونە، هیوادارم ئەو کێشەی لە یانەکە دا هەیە بە زووترین کات چارەسەر بکرێت.

ئەستێرەکەی زەوڕا سوپاسی ئەحمەد عەبدولجەبار راهێنەری پێشووی کەرخیشی کرد کە ڕۆڵی گەورەی هەبووە لە ناساندنی یاریزانەکە لەگەڵ کەرخ، قوقیە ستایشی حوسام بەدری راهێنەری میسڕی کە سەرەتای وەرز سەرپەرشتی زەوڕای کرد و بە راهێنەرێکی گەورە ناوی برد بەڵام دەڵێت بارودۆخ گونجاو نەبوو بۆیە نەیتوانی ئەنجامی باش بەدەست بهێنێت.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button