عێراقکوردستان

تا دێت کێشەکانی زەوڕا قوڵتر دەبنەوە و دهۆکیش ئامادەیە

Yariga App

یاریگا-

دهۆک چەند رۆژێکە لە بەغدایە و بە چڕی ئامادەکاریی بۆ یارییەکەی زەوڕا دەکات.

هەینی ( 19ـی تەممووز / یۆلیۆی 2024) یاریی پلەی ئۆف لە نێوان زەوڕا و دهۆک لە یاریگای شەعب کاتژمێر 7:30ـی ئێوارە بەڕێوە دەچێت، براوەی ئەم یارییە راستەوخۆ بەشداری پاڵەوانێتی یانەکانی عەرەبی دەکات لە وەرزی داهاتوو، دهۆک ماوەی سێ ڕۆژە مەشقەکانی لە بەغدا دەکات و بەتەواوی بۆ یارییەکە ئامادەیە، بەڵام گومان لە بەشداریکردنی نور سۆلێ و عوسمان سانی و محەمەد معن دەکرێت بە هۆی پێکانەوە نەتوانن بەشدار بن.

پێچەوانەی دهۆک چەند رۆژێکە زەوڕا مەشقی نەکردووە بە هۆی بوونی کێشە لە نێو دەستەی کارگێڕی، فەلاح حەسەن سەرۆکی یانەی زەوڕا ئەمڕۆ لە یاریگای شالجیە رێگری کردووە لە هاتنە ژوورەوەی دەستەی کاتی زەوڕا، فەلاح بە یەکێتی تۆپی پێی عێراقی راگەیاندووە کە ئەوان ئامادەی یارییەکە نابن و دەستەی کاتی یانەکەش دەڵێن ئامادە دەبین و لە ئەگەری سەرکەوتنی تیپەکەش پاداشتی باش دەکرێن.

لە لایەکی تر کێشەی زەوڕا بەردەوامە بە هۆی گەڕانەوەی یاریزانە پیشەگەرەکانی بۆ وڵاتی خۆیان و گەشتی چەند یاریزانێکیشی بۆ دەرەوەی وڵات بە مەبەستی پشوو وەرگرتن.

لە مێژووی خۆیاندا زەوڕا و دهۆک 16 یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، زەوڕا حەفت یاریی بردۆتەوە و دهۆکیش چوار یاری سەرکەوتنی بە دەستهێناوە و لە پێنج یاریشدا یەکسان بوونە.

بابەتی زیاتر

Back to top button