دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

یاریزانێکی ساڵزبێرگ “بەڵێ”ی بۆ میلان کرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی نزیکە لە یەکلاکردنەوەی گرێبەستێکی نوێ، دوای چەند کاتژمێرێک لە گواستنەوەی ئالڤارۆ مۆراتا.

میلان بە راهێنەرایەتی پاولۆ فۆنسێکای پۆرتوگالی کە تازە ئەرکەکەی وەرگرتووە دوای رۆیشتنی ستیفانۆ پیۆلی، دەیانەوێ نەهامەتیی بێ نازناویی وەرزی رابردوو قەرەبوو بکەنەوە بە هێنانی رەگەزی نوێ بپ ریزەکانیان.

کەمێک پێش فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردەوە کە میلان لە گفتوگۆی پێشکەوتوودایە لەگەڵ ڕێد بۆڵ ساڵزبێرگی نەمسایی بۆ گواستنەوەی ستراهینیا پاڤلۆڤیچ و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا گرێبەستەکە واژۆ دەکەن.

رۆمانۆ ئەوەیشی ئاشکرا کردووە کە رۆسۆنێری دەیانەوێ بە کەمتر لە 20 ملیۆن یۆرۆ بەرگریکارە بگوازنەوە ریزەکانیان. لەو بارەیەشەوە مامەڵە بەردەوامە.

لایەنی ئەرێنی بۆ میلان ئەو خاڵەیە کە خودی یاریزانەکە “بەڵێ”ی بۆ کردوون و ئامادەیە رووبکاتە سان سێرۆ.

پاڤلۆڤیچ تەمەنی 23 ساڵە و وەرزی رابردوو لە خولی نەمسایی لە 26 یاریدا توانی 3 گۆڵ و 3 ئەسیستی هەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button