ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پاڵەوانی بۆندسلیگا ئەستێرەیەكی گواستەوە ریزەكانی

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی بایەر لیڤەركوزنی ئەڵمانی مارتن تێریر یاریزانی فەڕەنسی یانەی رێنی هەمان وڵاتی گواستەوە ریزەكانی یانەكەی.

مارتن تێریری تەمەن 27 ساڵان لە هاوینی ساڵی 2020 بە بەهای 12 ملیۆن یۆرۆ لە لیۆنەوە پەیوەندی بە رێنەوە كرد.

هەژماری فەرمی بایەر لیڤەركوزن لە پلاتفۆرمی ئێكس پەیوەندیكردنی مارتن تێریری فەڕەنسی بە یانەكەیانەوە راگەیاند.


هێرشبەرە فەڕەنسیەكە بە بەهای 22 ملیۆن و بۆ ماوەی پێنج ساڵ و تا ساڵی 2029 پەیوەندی بە پاڵەوانی بۆندسلیگاوە كرد.

تێریر وەرزی رابردوو لەگەڵ رێن بەشداری لە 36 یاریدا كرد و توانی نۆ گۆڵ بكات و چوار گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button