ئیسپانیاگرنگترین

دوای ئێمباپێ، ریال مەدرید ئەستێرەیەکی گەورەی دیکە دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ به‌هێزكردنی هێلی به‌رگری تیپه‌كه‌ی ده‌یه‌ویت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ نیکۆ شلۆتەربێکى ياريزانى یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند بكات.

تۆڕی ریلیڤۆی ئیسپانی ئاشكرایكردووه‌، یانه‌ی ریال مه‌درید دوای گرێبه‌ستی كلیان ئێمباپێ ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ به‌رگریكارێك واژۆ بكات، ئه‌مه‌ش بۆ به‌هێزكردنی هێلی به‌رگری تیپه‌كه‌ی.

ریال مه‌درید رۆژی سێشه‌مه‌ به‌فه‌رمی ئاهه‌نگی ناساندنی بۆ كلیان ئێمباپێ كرد، به‌شێك له‌ مێدیاكان بڵاویانكرده‌وه‌، یانه‌كه‌ له‌ مێركاتۆی هاوینه‌ هیچ یاریزانێكی دیكه‌ ناگوازێته‌وه‌ ریزه‌كانی.

جگه‌ له‌ ریلیڤۆ، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ یانه‌ی ریال مه‌درید بڵاویانكردۆته‌وه‌، ریاڵ مەدرید چاودێری بەرگریکاری یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی شلۆتەربێک ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ مێركاتۆی هاوینه‌ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكات.

یانەی ریال مەدرید هەوڵیدا لێنی یۆرۆ بگوازێته‌وه‌ ریزه‌كانی، بەڵام گرێبەستەکە شکستی هێنا و یاریزانەکە لە پەیوەندیکردن بە یانەی مانچستەر یونایتد زۆر نزیكه‌.

نیکۆ شلۆتەربیکه‌ به‌رگریكار لە فرایبۆرگەوە به‌ بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی بوروسیادۆرتمۆند كرد، 46 یاریی كرد، 2 گۆڵی و 3 ئه‌سیستی هه‌بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button