بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

بەفەرمی ئەستێرەیەکی پێشووی بارسێلۆنا پەیوەندی بە خولی سعودی کرد

مێرکاتۆی سعودیە گەرم و گوڕە

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی پیێر ئێمریک ئۆبامیانگی گابۆنی پەیوەندی بە خولی رۆشەنی سعودی کرد.

ماڵپەڕی فەرمی یانەی قادسیە بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی ئەستێرەی پێشوی مارسیلیای فەرەنسی، ئێمریک ئۆبامیانگ پەیوەندی بە یانەکە کردووە و ئێستا یاریزانێکی نوێی قادسیەیە.

گرێبەستی هێڕشبەرە تەمەن 35 ساڵانییەکە لەگەڵ یانە سعودیەکە بۆ ماوەی 2 وەرز دەبێت و ئۆبامیانگ تا هاوینی 2026 گرێبەستی قادسیە دەپۆشێت.

ئۆبا یاری بۆ یانەکانی دییۆنی فەرەنسی، ئەیسی میلانی ئیتالی، لیلی فەرەنسی، مۆناکۆی فەرەنسی، سان ئیتیانی فەرەنسی، بۆڕووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی، ئارسیناڵی ئینگلیزی، بارسێلۆنای ئیسپانی، چێڵسی ئینگلیزی و مارسیلیای فەرەنسی کردووە.

بەدرێسی سەرجەم یانەکان لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا بەشداری 692 یاریی کردووە، 349 گۆڵی کردووە و 104 گۆڵی دروستکردووە.

نازناوێکی لالیگا، نازناوێکی جامی ئەڵمانیا، نازناوێکی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، دوو نازناوی جامی سوپەری ئەڵمانیا، نازناوێکی جامی سوپەری فەرەنسا و نازناوێکی جامی قەلخانی ئینگڵتەرای بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button