ئیسپانیا

ئیسپانیا ناوی یاریگاکانی مۆندیالی 2030 ئاشکرا کرد

Yariga App

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ناوی یازدە یاریگای بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2030 بە فیفا ناساند.

ئیسپانیا لەگەڵ مەغریب و پورتوگال تاوەکوو 31ی تەمموز کاتییان هەیە تاوەکوو لیستی یاریگاکانیان کە بڕیارە یارییەکانی جامی جیهانی 2030 تێدا بەڕێوە بچێت پێشکەشی فیفا بکەن، بەڵام ئیسپانیا ئەمڕۆ ناوی هەر 11 یاریگاکەی پێشکەش کرد.

ئیسپانیا پێداگری لەسەر 13 یاریگا کرد، بەڵام لە دوایین کۆبوونەوەی نێوان هەر سێ وڵاتدا، پورتوگال و مەغریب پێداگرییان لەسەر یازدە یاریگای ئیسپانیا کرد و بەم شێوەیەش سەرەڕای هەوڵەکانی ئیسپانیا، هەردوو شاری ڤیگۆ (یاریگای بالایدۆس) و ڤالێنسیا (مێستایا) لە لیستەکە کرانە دەرەوە.

11 یاریگا و 9 شار

سانتیاگۆ بێرنابیۆ، میترۆپۆلیتانۆ، کۆرنیا ئێل پرات، سان مامێس، ریال ئارێنا، نیو کامپ، لا ماردا، ریاسۆر، لا کارتۆخا، لا سالدا و گران کاناریا میوانداری پاڵەوانێتییەکە دەکەن.

پێشتر بڕیارەکە دراوە. نە فیفا و نە پورتوگال و نە مەغریب قبوڵیان نەکرد کە ئیسپانیا زیاتر لە یازدە یاریگا بناسێنێت و لە کۆتاییدا دوو یاریگا لە مەدرید، دوو یاریگا لە بارسێلۆنا، بیلباو، سان سیباستیان، لاکۆرۆنا، زاراگۆزا، سێڤییا، مەلەگا و کەناری دوورگەکان میوانداری یارییەکان دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button